ھەوکردنی کۆئەندامی میزەڕۆ (Urinary tract infection)

هەواڵی / 1/8/2019 370 جار بینراوە

ھەوکردنی کۆئەندامی میزەڕۆ (Urinary tract infection)

↩ کۆئەندامی میز و میزەڕۆ لە دوو گورچیلە و دوو میزەڕۆ و تورەکەی میزەڵدان و میزەجۆ پێک دێت، میزەجۆ لە ئافرەتاندا کورت ترە بەراورد بە پیاوان ئەمەش ئەگەری توشبوو بە ھەوکردنی میزەڵدان لە ئافرەتاندا زیاد دەکات.
↩ ساڵانە لە ئەمەریکا نیزیکەی ٦ ملیۆن کەس سەردانی ناوەندە تەندروستیەکان دەکەن بۆ ئەو مەبەستە کە زۆربەیان ھەوکردنی میزەڵدان cystitis ھەیە و ژمارەیەکی کەمیان سەردەکێشێ بۆ ھەوکردنی گورچیلەکان pyelonephritis، سەرەکترین ھۆکاری توشبوون بەکتیریای Eschrichia coliە لەپاڵ کۆمەڵێک بەکتریای تر.

↩ نیشانەکانی : signs & symptoms
🔹میزکردنی بەئازار و کزانەوە
🔹زوو زوو و بەپەلە چوونە میزکردن
🔹ناڕەحەتی و ئازار لە ناوچەی حەوز و بەرمیزەڵاندا.
🔹گۆڕانی ڕەنگ و بۆنی میز
🔹میزی خوێناوی
🔹شەکەتی و کەمھێزی و ھەندێ جار ئازاری پەلەکانی خوارەوە.
»ئەگەر ھەوکردنی گورچیلەکانی لەگەڵ بێت ئەوا نیشانە گەلێکی زیاتری دەبێت وەک :
🔹لەرز و تا
🔹ئازار و بەگیر وەستانی کەلەکەکان
🔹ھێڵنج و ڕشانەوە.

↩ دیاری کردنی نەخۆشیەکە : Diagnosis

✔لە ڕێی پشکنینی گشتی مایکرۆسکۆپی میزەوە بۆ بوونی زیاتر لە ١٠ خرۆکەی سپی یان نایترەیت و خوێن و ڕێژەیەکی کەمی پڕۆتین.
✔چاندنی میزی ( زرع) بۆ ئەو کەسانەی بەرگری لەشیان کەمە یان دووبارەبوونەوەی ھەوکردنیان ھەیە یاخود پێشتر دەرمانی دژە میکرۆبی بەکارھێنابێت و کەسانی بەساڵاچوو.
✔زۆر جاریش پێویست بە سۆنەری حەوز و گورچیلەکان دەکات.

↩ چارسەر :
گرنگی دان بە پاکوخاوێنێ و ئاو و شلەمەنی زیاتر خواردنەوە و خۆپاکردنەوە لە پێشەوە بۆ دواوە لەکاتی سەرئاوکردندا ،لەگەڵ دەرمانی گونجاوی دژە بەکتریا لە لایەن پزیشکەوە بۆماوەی٥-٧ ڕۆژ یاخود زیاتر بەگوێرەی سەختی نەخۆشیەکە و ماکەکانی و دەرئەنجامی زەرعی میزەکە.

↩ ھۆکارەکانی دووبارە بوونەوەی ھەوکردنی میزەڵدان لە ئافرەتاندا :
‏ 9common causes of UTI in women and how to prevent them

١- سەرجێی یاخود سێکس sex : کە دەبێتە ھۆی جوڵەپێکردنی بەکتریا لە نێوان کەناڵی زاوزێ و میزەجۆدا ، باشترە نیو کاتژمێر پێشتر و دواتر میز بکەیت ،ھەروەھا شاوەر کردن سودی خۆی ھەیە.

٢- تەمەنی بێ ئومێدی menopause : بەھۆی گۆڕانی ترشی ناو زێ لەگەڵ دابەزینی ڕێژەی ئیسترۆجین.
٣- قەبزی constipation : بەجۆرێک کە ڕێگر دەبێت لە تەواو خاڵی بوونەوەی میزەڵدان لە کاتی میزکردندا.

٤- بەرزی شەکرەی خوێن uncontrolled diabetes:بەھۆی بوونی شەکر لە میزی نەخۆشەکەدا کە یارمەتی گەشەی میکروب دەدات لەبەرامبەردا دابەزینی بەرگری لەش.

٥-ھێشتنەوەی میز بۆ ماوەیەکی درێژ holding in urine : بۆ زیاتر لە ٦ کاتژمێر ئەو ئەگەرە زیاد دەکات

٦- ووشک بوونەوە dehyration:
خواردنەوەی ئاو بۆ زیاتر لە شەش پەرداخی ٨ ئۆنسی یارمەتی شۆرینەوەی کۆئەندامی میزەڕۆ دەدەت لە میکرۆب.
٧- پاکوخاوێنی و زوو گۆڕینی پێداویستیە تایبەتەکانی ئافرەتان feminine products وەک پاد ( سانتی )ھەر ٤-٦ کاتژمێرێک و تاپوون ھەر ٤ کاتژمێرێک.
٨- جل و بەرگی ژێرەوە uncomfortable underwear: پێویستە لە پێکھاتەی لۆکە و ھەوا کێش بێت بۆ ڕێگری لە بەردەوام ھێشتنەوەی ناوچەی زێ و میزەجۆ بە شێداری کە یارمەتی گەشەکردنی بەکتریا دەدات.
٩-بەردی گورچیلە kidney stone:
ھەندێ جار دەبێتە ھۆی ڕێگری میز و گەڕانەوەی بۆ گورچیلە و ڕوشان و برینداربوونی میزەڕۆ و میزەڵدان.

🌲🌲🌲🌲🌲🌲🌲🌲
د.هەرێم که‌ریم ئه‌حمه‌د
پسپۆری نەخۆشیەکانی هەناوی و دڵ و شەکرە

زۆرترین بینراو