زیـانـه‌كـانـی‌ دووركـه‌وتـنـه‌وه‌ لـه‌ سـێـكس ، هه‌فتانه‌ چه‌ند جار ئه‌نجام بدرێت ؟

هەواڵی / 30/7/2019 2576 جار بینراوە

زیـانـه‌كـانـی‌ دووركـه‌وتـنـه‌وه‌ لـه‌ سـێـكس ، هه‌فتانه‌ چه‌ند جار ئه‌نجام بدرێت ؟

شه‌ن پرێس:
وه‌ك زانراوه‌ و سه‌لمێنراوه‌ دڵئارامی‌ و كه‌مبوونه‌وه‌ی‌ فشاری‌ ده‌روونی‌ و هه‌ستكردن به‌ ڕه‌زامه‌ندی‌ و خۆشحاڵی‌ و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ ته‌نهایی‌ و به‌هێزیی‌ په‌یوه‌ندیی ڕۆمانسی و ته‌ندروستیی‌ باش و ته‌بایی خێزانی‌, به‌شێكن له‌ سووده‌كانی‌ ئه‌نجامدانی‌ سێكسی نێوان هاوسه‌ره‌كان و وازهێنان و دووركه‌وتنه‌وه‌ش له‌ ئه‌نجامدانی‌ په‌یوه‌ندی‌ هاوسه‌ری‌ و سێكسی بێبه‌شت ده‌كات له‌ هه‌موو ئه‌و سوودانه‌.
ئه‌وه‌ی‌ جێی سه‌رنج و پرسیاری به‌شێك له‌ هاوسه‌ره‌كانه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئایا كه‌مترین, یان زۆرترین ماوه‌ چه‌نده‌ بۆ ئه‌نجامدانی‌ ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ ؟؟ و بۆ ئه‌وه‌ش (د. ئیان كیرنه‌ر)ی‌ پڕۆفیسۆری‌ په‌یوه‌ندیه‌ سێكسیه‌كان ده‌ڵێت: ئه‌نجامدانی‌ كاری‌ سێكسی شتێكی‌ زۆر باش و ته‌ندروست و پێویسته‌ و بنه‌مای سه‌ره‌كییه‌ له‌ په‌یوه‌ندیه‌ سه‌ركه‌وتووه‌كاندا, بۆیه‌ پێویسته‌ كه‌ له‌ماوه‌ی‌ ته‌مه‌نی‌ (20 بۆ 29) ساڵیدا لانی‌ كه‌م له‌ ساڵێكدا (122) جار ئه‌نجام بدرێت و له‌ ته‌مه‌نی‌ (30 بۆ 39) ساڵیشدا لانی‌ كه‌م (89) جار له‌ ساڵێكدا ئه‌و كاره‌ ئه‌نجام بدرێت.
د. كیرنه‌ر ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ له‌ ته‌مه‌نی‌ سه‌روو (40) ساڵیشه‌وه‌ پێویسته‌ لانی‌ كه‌م له‌ هه‌فته‌یه‌كدا (2) جار سێكس بكه‌ن و ئه‌وه‌ش به‌ مانای‌ باشترین په‌یوه‌ندی سێكسی و ته‌ندروستیی نێوانیان دێت.
ئه‌و پزیشكه‌ پسپۆڕه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ وازهێنان و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ سێكس ده‌بێته‌ هۆی‌ تووشبونی‌ هاوسه‌ره‌كان به‌م نه‌خۆشییانه‌ی‌ خـواره‌وه‌:
1/ خه‌مۆكی‌ و دڵه‌ڕاوكی‌.
2/ لاوازبوونی‌ متمانه‌ به‌خۆبوون.
3/ تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ پڕۆستات.
4/ تووش بوون به‌ گرفته‌كانی‌ میز و میزه‌ڕۆ.
5/ تووش بوون به‌ له‌رزوتاو ئه‌نفلۆنزا.
6/ قه‌ڵه‌و بوون و كه‌ڵه‌كه‌بوونی‌ چه‌وری‌ و ژه‌هره‌ زیانبه‌خشه‌كان.
7/ هه‌میشه‌ تووڕه‌بوون و له‌ده‌ستدانی‌ ئارامی‌.
8/ زوو پیربوون.
9/ زیادبوونی‌ ئازاره‌كانی‌ پشت و ئه‌ژنۆ.
10/ زیادبوونی‌ گرفته‌ خێزانیه‌كان.





زۆرترین بینراو