یه‌كێك له‌و پرسیارانه‌ی كه‌ له‌دوایی منداڵبوون دروست ده‌بێت ئه‌مانه‌ن .

هەواڵی / 29/7/2019 696 جار بینراوە

یه‌كێك له‌و پرسیارانه‌ی كه‌ له‌دوایی منداڵبوون دروست ده‌بێت ئه‌مانه‌ن .


١-تا چه‌ند ڕۆژ دوای منداڵبوون نابێت سێكس بكه‌ین؟
ئه‌گه‌ر تۆ له‌ پزیشكه‌كا ده‌پرسیت ده‌رباره‌ی سێكس له‌ پاش مندالبوون،ئه‌وان ڕێنمایت ده‌كه‌ن جاوه‌ڕێ بكه‌ هه‌تا ٦ هه‌فته‌. به‌ڵام هه‌ندێك كه‌س هه‌یه‌ چاوه‌رێ ناكات ئه‌و ماوه‌یه‌ ته‌واوببێت.

ئه‌گه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ی كێشه‌ له‌ زێدا نه‌بێت پێویستی به‌ ٦ هه‌فته‌یه‌ چونكه‌ برینی منداڵبوون كاتی ده‌وێت تا چاك ده‌بێته‌وه‌.

ئه‌وه‌ی شتێكی سروشتیه‌ كه‌ خانمان ڕێگا به‌ هاوژینه‌كانیان ناده‌ن سێكسیان له‌گه‌ل بكه‌ن تا ماوه‌یه‌ك،چونكه‌ هه‌ندێك له‌ خانمان به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌خت منداڵیان ده‌بێتو ترسیان له‌ دووباره‌ دروست بوونه‌وه‌ی ئازار هه‌یه‌ له‌كاتی سێكسدا.

ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه‌ چه‌ند پرسیارێك دروست ده‌بێت لای هاوسه‌ره‌كان كه‌ گرنگترینیان ئه‌مانه‌ن:

<> ئایا ئه‌وه‌ ڕاسته‌ پێویست ناكات خۆمان بپارێزین له‌ سكپری(مه‌نع) له‌ كاتی سێكسدا له‌ پاش منداڵبوون؟

ئه‌و ڕۆژانه‌ كوتای پێهات كه‌ به‌بێ ترس سێكست تێدا ئه‌نجام ده‌دا له‌ماوه‌ی دووگیاندا، بێ ئه‌وه‌ی بۆ چركه‌یه‌كیش ترست له‌ خولگاندنی منداڵ هه‌بووبێت. هاوژیه‌نه‌كه‌ت ڕاسته‌وخۆ له‌ پاش منداڵ بوون دوگیان نابێته‌وه‌، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر شیری خۆی ده‌دات به‌ منداڵه‌كه‌ی. به‌ڵام ئه‌وه‌ كارێكی قورسه‌ كه‌ بتوانیت دڵنیابیت له‌وه‌ی ئه‌و دۆخه‌ تا جه‌ند به‌رده‌وام ده‌بێت.
كاتێك خێزانه‌كه‌ت دووباره‌ سورمانگانه‌ی ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌،مانای وایه‌ دووباره‌ توانای پێتاندنی هێلكه‌و دووگیانبوونه‌وه‌ی هه‌یه‌ وئه‌گه‌ر له‌وماوه‌یه‌دا سێكسی بێ ڕێگرتن(مه‌نع) بكه‌یت ئه‌وا ده‌بێت پیرۆزبایی منداڵیكی نوێت لێبكه‌ین.

<>ڕێكه‌وتین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی دوباره‌ سێكس بكه‌ینه‌وه‌،به‌ڵام هاوسه‌ره‌كه‌م زۆر به‌ په‌رۆش دیار نیه‌، ئایا هه‌ڵه‌یه‌ سێكس له‌ ئێستا؟

جیاوازی زۆر گه‌وره‌ هه‌یه‌ له‌ نێوان ئه‌وه‌ی جه‌سته‌ی ئاماده‌بێت یان هه‌ستو سۆزت ئاماده‌ده‌بێت بۆ ئه‌نجامدانی سێكس. ته‌نانه‌ت پاش ته‌واوبونی٦ هه‌فته‌كه‌ش، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌شت بڵێت بڵێت به‌ڵێ ئاماده‌م، ڕه‌نگه‌ هێشتا به‌ ته‌واوی ئاماده‌نه‌بێت ،ڕه‌نگه‌ هێشتا ترسی له‌ دروستبوونی ئازار هه‌بێت یان شه‌رم بكات یان ماندووبێت.

پێویسته‌ پیاوان له‌مكاته‌دا زۆر باش له‌ باروو دۆخی خانمان دڵنیابن و زۆریان لێ نه‌كه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی سێكس جونكه‌ ده‌رئه‌نجامی ده‌رونی خراپی لێده‌كه‌وێته‌وه‌

پیاوان ده‌بێت له‌جاران زیاتر هه‌وڵ بده‌ن كه‌ له‌ هاوسه‌ره‌كه‌یان تێبگه‌ن،ته‌نها هه‌وڵبده‌ن خۆت بخه‌ره‌ شوێنی هاوسه‌ره‌كه‌ت كه‌ ٩ مانگ دووگیان بووه‌ و پاشا منداڵی ببوه‌ و بێگومان ئێستاش ئه‌ركی منداڵ و شیری پێدان وره‌نگه‌ هه‌تا ئێستاش له‌ شی به‌ جۆرێك ئاماده‌ نه‌بێت بۆ سێكس.

<> چۆن هانی هاوسه‌ره‌كه‌م بده‌م بگه‌رێته‌وه‌ دۆخی جارانی؟

وه‌كو ئاماژاشم پێدا كه‌ پیاوان ده‌بێت له‌ جاران زیاتر هه‌وڵ بدان كه‌ له‌ هاوسه‌ره‌كه‌یان تێبگه‌ن و هه‌ستو سۆزیان بخوێنه‌وه‌ هاندان باشترین رێكه‌یه‌ جونكه‌ ئازارو شتیش كه‌م ده‌كاته‌وه‌.پێویسته‌ زۆر نه‌رم و نیان بیت له‌گه‌لی و وای لێبكه‌یت ئه‌و ئاره‌زوی بۆ بگه‌رێته‌وه‌ ئه‌ویش به‌ پیا هه‌لدانو ماج كردنوو له‌ مس كردنی ئافره‌ته‌كه‌ وه‌ جه‌ندین شتی تریش له‌ پۆسته‌كانی ترم ئاماژه‌م پێداون تا وای لێده‌یه‌كیت هۆرمۆنی ئۆكسیتۆسینی پێده‌رژێنیت هۆرمۆنه‌ لینجه‌ سپیه‌كه‌ كه‌ جه‌ند دڵۆپێكه‌ له‌ زێی ده‌رژێته‌ خواره‌وه‌.ئه‌و هورمۆنه‌ له‌ ده‌رئه‌نجامی ته‌واو وروژانی ئافره‌ته‌كه‌وه‌ ده‌رژێت وه‌ سوده‌كانی زێ نه‌رموو ژێدار داكاتوو حه‌ساسیه‌تی سێكشی بۆ زیاد ده‌كات حه‌زده‌كات كه‌ سێكس بكات وه‌ كاری لێخشاندنیش ئاسان ده‌كات.

زۆرترین بینراو