بۆچی به‌ لیمۆ ده‌وترێت ده‌رمانخانه‌ ؟ سود و گرنگیه‌كانی بزانه‌ .

هەواڵی / 27/7/2019 775 جار بینراوە

سووده‌ نایاب و گرنگه‌كانی‌ لیمۆ
بۆخۆی‌ ده‌رمانخانه‌یه‌كه‌



شه‌ن پرێس:
1/ زۆر كاریگه‌ره‌ بۆ دژایه‌تیكردنی‌ نه‌خۆشیه‌ ڤایرۆسیه‌كان.
2/ به‌وپێیه‌ی‌ به‌ ڤیتامین (سی) ده‌وڵه‌مه‌نده‌, ڕۆژانه‌ خـواردنه‌وه‌ی‌ په‌رداخێك شه‌ربه‌تی‌ لیمۆ زۆر به‌سووده‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ نه‌خۆشیی‌ دڵیان هه‌یه‌.
3/ باشترین هێوركه‌ره‌وه‌یه‌ بۆ مێشك و خاوكردنه‌وه‌ی‌ ده‌ماره‌كان.
4/ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ كاریگه‌ری و ئازار و ژه‌هری‌ پێوه‌دانی‌ مار و دووپشك و هه‌نگ و زه‌رده‌واڵه‌ زۆر باشه‌.
5/ خوێنبه‌ربوون ده‌وه‌ستێنێت.
6/ بۆ بچوككردنه‌وه‌ و فڕێدانی‌ به‌ردی‌ زراو و گورچیله‌ زۆر باشه‌, به‌تایبه‌تی‌ ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ زه‌یتی‌ زه‌یتون و گوڵه‌ به‌یبوندا وه‌كو شه‌ربه‌ت تێكه‌ڵ بكرێ و بخورێته‌وه‌.
7/ شه‌ربه‌تی‌ لیمۆ دژه‌ ئۆكسانه‌ و به‌رگریی‌ له‌ش به‌رز ده‌كاته‌وه‌.
8/ بنجی‌ قژ به‌هێز ده‌كات و له‌هه‌ڵوه‌رین ده‌یپارێزێت.
9/ پێست نه‌رم و شێدار ده‌كات, به‌تایبه‌تیش پێستی‌ ڕوخسار.
10/ چه‌وریه‌ زیاده‌ و زیانبه‌خشه‌كانی‌ ناوخوێن ده‌توێنێته‌وه‌ و بۆرییه‌كان پاك ده‌كاته‌وه‌.
11/ ئه‌گه‌ر ئاوی‌ لیمۆ له‌گه‌ڵ ئاوی‌ گه‌رم تێكه‌ڵ بكرێ‌ و بخورێته‌وه‌, بۆ نه‌خۆشیه‌كانی‌ گورچیله‌ زۆر زۆر كاریگه‌ر و باشه‌ و له‌ به‌رد و لم و هه‌وكردن و ژه‌هر پاكی‌ ده‌كاته‌وه‌.
12/ دژی‌ نه‌خۆشیه‌كانی‌ سه‌رمابوون و ئه‌نفلۆنزایه‌.
13/ ئه‌توانین بڵێن شه‌ربه‌تی‌ لیمۆ ده‌رمانخانه‌یه‌كی‌ خـودایـیـه‌ و زۆرینه‌ی‌ زۆری‌ نه‌خۆشیه‌ بۆماوه‌یی و ڤایرۆسی و وه‌رزیه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كات.


زۆرترین بینراو