ڤێرژنه‌ نوێیه‌كه‌ی (Firefox) زانیاری به‌كارهێنه‌ران ده‌پارێزێت .

هەواڵی / 22/7/2019 150 جار بینراوە

ڤێرژنه‌ نوێیه‌كه‌ی (Firefox) زانیاری به‌كارهێنه‌ران ده‌پارێزێت .


كۆمپانیای "مۆزێلا"له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا په‌ره‌ی یاوه‌ به‌ براوسه‌ری Firefox بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ئاسان به‌كار بهێنرێت و باشترین خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش به‌ به‌كارهێنه‌ران بكات و پارێزگاریش له‌ داتا و زانیارییه‌كانیان بكات.

شاره‌زایان له‌ كۆمپانیای "مۆزێلا" ئه‌وه‌یان ڕاگه‌یاندووه‌ ڤێرژنه‌ نوێیه‌كه‌ی به‌رنامه‌ی‌ Firefox له ‌ئێستادا توانایه‌كی به‌هێزی هه‌یه‌ بۆ پاراستنی زانیارییه‌كانی به‌كارهێنه‌ران و ته‌نانه‌ت كۆمپیوته‌ره‌كانیشیان له‌ هێرشه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌ كان و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كۆمپیوته‌ر ده‌پارێزێت.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ش به‌وه‌ دراوه‌ ڤێرژنی Firefox 68 كه‌ ئێستا به‌رده‌سته‌، ڕێگری ده‌كات له‌و وێبسایتانه‌ی كه‌ زانیاری به‌كارهێنه‌رانیان به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی به‌كارهێنه‌رانیان ده‌به‌ن،وه‌ك سه‌ردانی كردنی وێبسایت و ئه‌و شتانه‌ی كه‌ بۆیان ده‌گه‌ڕێت له‌ئینته‌ نێت یان ئه‌و میوزیكه‌ی كه‌ گوێی لێده‌گرێت، به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ پاشان به‌هۆی ڕیكلامی ئه‌و بابه‌تانه‌وه‌ به‌كارهێنه‌ران بێزارده‌كه‌ن.

هه‌روه‌ها ڕوونیش كراوه‌ته‌وه‌ Firefox  پشتده‌به‌ستێت به‌ په‌نجه‌مۆری ئه‌لیكترۆنی بۆ به‌كارهێنه‌ران بۆ پارێزگاری كردن، هه‌روه‌ها پشت به‌ ژماره‌ی نهێنی تایبه‌ت به‌ ئامێره‌كانی كۆپیوته‌ر ده‌به‌ستێت كه‌ به‌كار و هه‌ڵده‌ستێت به‌ ڕێك خستنی تؤڕی ئینته‌رئینته‌رنێت .

شاره‌زایان ئامۆژگاری به‌كارهێنه‌ره‌كانی Firefox  ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له‌ زانیارییه‌كانیان بكرێت پێویسته‌ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام ئه‌بده‌یتی براوسه‌ره‌كه‌ بكه‌نه‌وه‌، چونكه‌ كۆمپانیاكه‌ له‌هه‌ر ڤێرشنێكدا په‌ره‌ به‌تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی پاراستنی به‌كارهێنه‌رانی ده‌دات، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ هه‌ر ئه‌بده‌یتكردنه‌وه‌یه‌كدا سه‌رجه‌م داتاكانی پێشووی به‌كارهێنه‌ران ده‌سڕێته‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش تایبه‌تمه‌ندییه‌كی باشه‌ له‌كاتی ئه‌گه‌ری ڕوودانی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كۆمپیوته‌ری به‌كارهێنه‌ر له‌لایه‌ن هاككه‌رانه‌وه‌.

زۆرترین بینراو