بــاڵاپـۆشـــــــى

هەواڵی / 21/7/2019 284 جار بینراوە

بــاڵاپـۆشـــــــى
نوسینی : ئامینه‌ صدیق عبدالعزیز


خواى گەورە خۆى دەربارەى ئافرەتان فەتوا ئەدات{ۆێسْتَفْتُونَکَ فِی النِسَاءِ ۖ قُلِ الڵهُ یُفْتِیکُمْ فِیهِن}َ .
دەربارەى پۆشاکى ئافرەتانیش لەدوو سورەتى پیرۆزى{الاحزاب و النور} باسى پۆشاک و سنورى دەرخستنى زینەتى باسفەرموە
خواى گەورە خۆى نێرومێی دروستکردوە ئەزانێ چۆن و چى باشە بۆیان، پۆشینى قژ و سنگ و بەرۆک و قولوپوزى ئافرەتان ئەرکە لەسەر ئافرەتان و لە جێبەجێکردنى ئافرەتان دوجۆر پاداشت وەرئەگرن: یەکێکیان لەقیامەتکە خوا خۆى ئەزانێ چى بۆداناون چونکە لە پێناو خوا وازیان لە ئارەزوهێناوە. دوەمیشیان لەدونیا کە لە ئازارى دەست و چاوىچاوچنۆکان و خراپ نیازەکان بەدورئەبن.


پیاو وەک نێرینە ئارەزوى سەرەکی بریتییە لە گەیشتن بەژن وەک مێیینە و شەیتانیش ئەم ئارەزوە ئەرازێنێتەوە بۆ ئەوانەى ترسی خوا لەدڵیاندا نییە{زُیِنَ لِلنَاسِ حُبُ الشَهَۆاتِ مِنَ النِسَاءِ ....}ئەو هەموو کارەساتى دەستدرێژى کردن و تەحەروشى جنسی و فراندن و لاقەکردن و فرێدانى لاشەى ساردەوەبوى ئافرەتان هەروەها خۆسوتاندنى ئافرەتان دواى روبەروبونەوەیان لەگەڵ ئەو راستییەتاڵەى کە نێرینە خوا نەناسەکان توشیانکردون.
خواى گەورە بۆئەوەى ئافرەتان توشى ئەو زیانانە نەبن پێش وەخت جوانییەکانیان پێ ئەشارێتەوە بۆ ئەوەى تەنها لەشوێن و کاتێکدا دەرکەوێت کە خۆشى خودى ئافرەتەکەى تیایە لەماڵى هاوسەری و لاى محرەم و دڵسۆزەکانى یان لای ئافرەتان و هاوڕێیانى جێی متمانەى خۆى بەو سنور وشێوەى خوا بۆى دیاریکردوە.


ئافرەتان لەناو کۆمەڵگا ئەبێت لە بەرهەمى بیروهۆش و عەقڵیان سەیربکرێت نەک لەجەستەیان، ئاینى ئیسلام بەدانانى ئەو ئەرکە زیادە لەسەر ئافرەتان بۆ دورخستنەوەى ژنانە لەزیان و ئازار هەروەها پاراستنى کۆمەڵگەشە لەگێچەڵ و زیانەکانى کێچەڵکردن و ..


پۆشینى باڵا و دەرخستنى دەست و دەموچاو پۆشاکى ئیسلامى ئافرەتانە، چونکە زیاد لەوە بارگرانییە وخواى گەورەش بارگرانى قبوڵ نییە، هەستى بینین و بۆن و دەست لە پۆشینى دەست و دەموچاودا لەدەست ئەدرێت یان کز ئەبێت، بازاڕکردن و خەرجکردن و خواردن ئەستەم ئەبێت و خواى گەورەش حەرەجى لەدیندا دانەناوە بۆیە لە بەرانبەر دەست و دەموچاودا داواى لەپیاوانکردوە چاوداخەن ئەگەریش چاودانەخات ئەم هیچ ئافرەت پیی تاوانبار نابێت، هەروەک چۆن ئافرەتانیش ئەبێت نەزەر نەکەن لەپیاوان و چاوودڵى خۆیان بپارێزن.


پۆشاکى ئیسلامیش نەرەنگ و نەشێوازى بۆ دیارینەکراوە بەڵکو بەپێى میللەت و شوێن ئەگۆڕێ گرنگ ئەوەیە جگە لەدەست و دەموچاو هەمو باڵا بپۆشیت و تەنک و تەسک نەبێت و پۆشاکەکەى جوانییەکى شازى نەبێت خەڵک لاى بۆبکاتەوە .


ئەم ئەرکە پیرۆزە وەک هەموو ئەرکەکانى تری ئیسلام ئارەزومەندانەیەو پاداشت تەنها لاى خوایە وئارامگرتنى ئەوێت هەرکەسیش تەنها لەبەر خاترى خوا ئەرکێکى هەڵگرت ئەوە خواى بەسەو خوای گەورەش بەخشندەیە.


پۆشینى باڵا و نەزەرنەکردن و وازهێنان لە لەنجەولارو چاتى حەرام وخەمزەو ناز لە تەواوکارییەکانى باڵاپۆشییە چونکە مەبەستى باڵاپۆشى بەو تەواوکاریانە دێتەدى ئەگەرناهیچت نەکردوە و بەڵکو زۆریش خراپتکردوە و ئەرکە جوانەکەى خوات پڕلەلەکەوپەڵەکردوە.
خواى گەورە دڵى ئافرەتان و کچان و خوشکانمان واڵاکە بۆ فەرمانە جوانەکەت و یارمەتیمان بدە وەک ئەوەبین کە خۆت ئەتەوێت یا الله ئەى پەروەرێنى بیسەرى زانا

زۆرترین بینراو