لەمەودوا بڕی پارەی وەرگیراوی ئاو بۆ ھەر ماڵێک بەپێی پێوەرە تازەکە بەمجۆرە دەبێت

هەواڵی / 21/7/2019 915 جار بینراوە

بەپێی داتای بەڕێوەبەرایەتی ئاوی ھەرێم
لەمەودوا بڕی پارەی وەرگیراوی ئاو بۆ ھەر ماڵێک بەپێی پێوەرە تازەکە بەمجۆرە دەبێت

شه‌ن پرێس:
بەپێی ئەو داتایانەی کە بەڕێوەبەرایەتی ئاوی ھەرێم بڵاوی کردۆتەوە بەم شێوە بڕی پارەی وەرگیراو ھەژمار دەکرێت. چۆنیەتی وەرگرتنی پارەی ئاو لە سەر پێوەری میکانیکی ئاو بە گوێرەی مەتر سێجا بەم شێوەیە پارەی ئاو لە سەر پێوەری میکانیکی ئاو وەردەگیرێت :
٠- ٥ مەتر سێجا (× ٥٠ دینار) = ٢٥٠ دینار
٥ - ١٥ مەتر سێجا ( × ١٥٠ دینار) = ١٥٠٠ دینار
١٥ - ٣٠ مەتر سێجا (× ٤٠٠ دینار) = ٦٠٠٠ دینار
٣٠ - ٦٠ مەتر سێجا (× ٦٠٠ دینار) = ١٨٠٠٠ دینار
لە ٦٠ مەتر سێجا بەرەو سەرەوە × ٢٠٠٠ دینار دەکرێ.

بۆ ماڵێکی زۆر ئاسایی کە ژمارەی کەسەکانی تێپەڕ نەکات لە چوار کەس،بۆ خانویەکی دوو سەد مەتری ،کە سێ تانکی (١٥٠٠)لیتری بۆ خانوەکەی بەستبێت کە کۆی ھەر سێ تانکیەکە دەکاتە (٤.٥ مەتر سێجا)،خۆی لە زۆربەی ماڵان بە دوو ڕۆژ جارێک ئاو دەدرێت پێیان کە دەتوانرێت بڕی (٣ مەتر سێجا) ئاو بۆ ماڵان دابین بکرێت کە ئەمەش تا ڕادەیەک پێداویستی ھاوڵاتیان پڕ دەکاتەوە.

واتا ئەگەر بری ئاو بۆ دوو مانگ ھەژمار بکەین بەم شێوە دەبێت(تێبینی:- بۆیە دوو مانگ وەردەگرین چونکە خۆی پارەی ئاو دوو مانگ جارێک وەردەگیرێت).

ژمارەی جارەکانی پێدانی ئاو بۆ دوو مانگ=٣٠ جار

کۆی ئاوی دابین کراو بۆ دوو مانگ=٣٠*٣=٩٠ مەتر سێجا

بەپێی ئەوە بێت تا ٦٠ مەتر سێجا پارەکەی=٢٥٧٥٠ دینار

وە ٣٠ مەتر سێجاکەی تر پارەکەی=٣٠*٢٠٠٠=٦٠٠٠٠دینار

کۆی گشتی پارەکە بوو دوومانگ=٨٥٧٥٠ دینار

 واتا بۆ ماڵێکی زۆر ئاسایی مانگانە نزیکی چل بۆ چل و پێنج ھەزار دینار پارەی بۆ دێتەوە،جگە لەوەی کە ئەو پێوەرانە بۆ سیستە ئاوی بیست و چوار کاتژمێری دروست کراون،ھەمیشە داتای ئاو زیاتر دەخوێنێتەوە.

زۆرترین بینراو