ئاشتی هه‌ورامی له‌بری لێپرسینه‌وه‌ پۆستێكی دیكه‌ی گه‌وره‌ی له‌لایه‌ن بارزانییه‌وه‌ پێدرا

هەواڵی / 21/7/2019 166 جار بینراوە

هه‌موو ئه‌و چاوه‌ڕوانییانه‌ به‌ با چوون
ئاشتی هه‌ورامی له‌بری لێپرسینه‌وه‌ پۆستێكی دیكه‌ی گه‌وره‌ی له‌لایه‌ن بارزانییه‌وه‌ پێدرا

شه‌ن پرێس:
به‌ پێدانه‌وه‌ی پۆستێكی گه‌وره‌، هه‌موو ئه‌و چاوه‌ڕوانییانه‌ی له‌ خستنه‌ به‌ر لێپرسینه‌وه‌ی ئاشتی هه‌ورامی هه‌بوون، به‌ با چوون.

بەپێی فەرمانێکی مه‌سرور بارزانی،سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئاشتی هەورامی لە کابینەی نۆیەمدا کراوەتە یاریدەدەری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ کاروباری وزە.

له‌گه‌ڵئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی سیاسه‌تی نه‌وتی كوردستان له‌ دۆزینه‌وه‌‌و ده‌رهێنان‌و فرۆشتنی له‌ ئاستێكی سه‌رووتر به‌ڕێوه‌ده‌چوو، به‌ڵام ده‌كرا له‌ ڕووی یاساییه‌وه‌ كاراكته‌ری وه‌زیری‌ سامانه‌ سروشتییه‌كان له‌ كابینه‌ی پێشووی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تی‌و بارگرانییه‌ ئابوورییه‌ی به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا هێنای لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرایه‌.

زۆرترین بینراو