ئایا پارێزگاری ترابزۆنی تورکی داوای لێبوردنی لە ئالای کوردستان کرد؟

هەواڵی / 21/7/2019 338 جار بینراوە

ئایا پارێزگاری ترابزۆنی تورکی داوای لێبوردنی لە ئالای کوردستان کرد؟

 

دوای ئەوەى ڕۆژی پێنجشەممە، 18ی تەموزی 2019، چەند گەشتیارێکی هەرێم بەهۆی بەرزکردنەوەى ئاڵای کوردستان لە شاری ترابزۆنی تورکی کەوتنە بەر هێرشی کۆمەڵێک هاوڵاتی تورکیا و لێیان درا، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وا بڵاوکرایەوە کە پارێزگاری شارەکە داوای لێبوردنی لە ئاڵای کوردستان کردووە.
چەند پەیجێکى فەیسبوک تویتی کەسێکیان بەناوی ئاکیۆل بڵاوکردووەکە کە گوایە پارێزگاری ترابزۆنە و داوای لێبوردن لە خەڵک و ئاڵای کوردستان دەکات، بەڵام بەپێی بەدواداچوونەکانی ناس، دەرکەوتووە ئەو کەسە نوسەرێکی تورکییە و لەدوای ڕووداوەکە لە تویتەکەیدا نوسیویەتى:
“کورد گەلێکى کۆنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە و هەمیشە برای تورک بوون بۆ هەزاران ساڵ، هەرێمی کوردستان هاوڕێی تورکیایە، ئاڵاکەیان وەک ئاڵای هەموو گەلێک جێگەی ڕێزە، با ڕێز لە دەست نەدەین، تکایە هاوڕێیەتی پێشێل مەکەن و بیانوویان مەدەن بۆ جیابوونەوە.”
هەر بەپێی بەدواداچوونەکان، پارێزگاری ئێستای ترابزۆنە ناوی ئیسماعیل ئۆستاغڵۆیە و لە تویتەکەیدا هیچ کۆمێنتێکى لەسەر ڕووداوەکەى 18ی مانگەوە نەداوە.


زۆرترین بینراو