خواردنی گۆشتی سور كاریگه‌ریی چییە له‌سه‌ر سێكس ؟

هەواڵی / 20/7/2019 926 جار بینراوە

خواردنی گۆشتی سور كاریگه‌ریی چییە له‌سه‌ر سێكس ؟


شاره‌زایان ده‌ڵێن، خۆراك و لایه‌نی ده‌روونی مرۆڤ كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆیان له‌سه‌ر لایه‌نی سێكسی مرۆڤ هه‌یه‌.

شاره‌زایانی سێكسۆلۆژی ده‌شڵێن، خواردنی خۆراك به‌شێوه‌ی هه‌ڵه‌ ده‌بێته‌هۆی شێواندنی سێكسی مرۆڤ له‌ ئه‌نجامی ئه‌وه‌ی مرۆڤ بێهێزده‌كه‌ن و ئاستی تێستۆسترۆن داده‌به‌زێنن و به‌رهه‌مهێنانی سپێرم نائاسایی ده‌كه‌نه‌وه‌.

به‌پێی سایتی ده‌یلی مه‌یلی بریتانی، دكتۆره‌ سیسیلیا تریگه‌ر ده‌ڵێت "گه‌وره‌ترین ئه‌ندامی سێكسی مرۆڤ مێشكیه‌تی، كه‌ ماده‌كان و هۆڕمۆنه‌كانی خۆشه‌ویستی و هه‌ست و چێژ و ئۆرگازم دروستده‌كات".

ده‌شڵێت "پێویسته‌ دڵنیابینه‌وه‌ له‌وه‌ی كه‌ خۆراكی دروست ده‌خۆین بۆ دڵنیابوونه‌وه‌ له‌ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و ماده‌ و هۆڕمۆنانه‌".

فریده‌ هارجو، ڕاوێژكاری خێزانی و شاره‌زای خۆراكی، ده‌ڵێت هه‌رچه‌نده‌ گۆشتی سور سودی هه‌یه‌ به‌ڵام زۆر خواردنی زیان به‌ سێكسی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت.

شاره‌زاكه‌ ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو، زۆر خواردنی گۆشتی سور ده‌بێته‌هۆی زۆركردنی هۆڕمۆنه‌كانی مرۆڤ و له‌ ئه‌نجامدا ناهاوسه‌نگی له‌ ئاستی هۆڕمۆنه‌كانی پیاواندا دروستده‌كات. به‌وه‌ش شه‌كه‌تی و ماندوبوونی زیادده‌كات و هه‌ست و ئاره‌زووی سێكسی كه‌مده‌كاته‌وه‌.


زۆرترین بینراو