ئایا بۆ ژن و مێرد هه‌یه‌ چێژ له‌ جه‌سته‌ی یه‌كتر وه‌ربگرن له‌كاتی سه‌رجێی دا؟

هەواڵی / 20/7/2019 1658 جار بینراوە

ئایا بۆ ژن و مێرد هه‌یه‌ چێژ له‌ جه‌سته‌ی یه‌كتر وه‌ربگرن له‌كاتی سه‌رجێی دا؟


شه‌ن پرێس :
ئایا بۆ ژن و مێرد هه‌یه‌ چێژ له‌ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ی یه‌كتر وه‌ربگرن له‌كاتی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی سێكسی نێوانیاندا؟

1- جووتبوون یه‌كێكه‌ له‌كۆڵه‌كه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی ژیانی هاوسه‌ریی و پێویسته‌ به‌به‌رنامه‌ به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌ندرێت، تا سۆز و ڕێز و خۆشه‌ویستی زیاتر بێت له‌نێوان ژن و مێرددا.

2- پێویسته‌ ئاماده‌كاریی بۆ ئه‌نجامدانی جووتبوون بكرێت، وه‌ك ماچكردن، مژینی مه‌مك به‌هه‌رشێوازێك بێ، یاری و موداعه‌به‌ و مولاته‌فه‌ و وته‌ی به‌پێز و سه‌رنجڕاكێش له‌گه‌ڵ یه‌كتر، به‌كارهێنانی (بۆن)ی خۆش بۆ ژن و بۆ پیاو، چونكه‌ بۆن له‌خۆدان ڕۆڵێكی ئیجابی ده‌بێت له‌پرۆسه‌ی جووتبووندا. به‌داخه‌وه‌ له‌كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌ كام ماكسی و كراسه‌ كۆن و چڵكن و بۆن عاره‌ق و چه‌ورییه‌، كام كراس و بیجامه‌ و قاته‌ی بۆنه‌ عاره‌قی لێدێت به‌كارده‌هێنرێت له‌كاتی جووتبووندا. خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت(هن لباس لكم و انتم لباس لهن)، واته‌: ئافره‌تان ئافره‌تان لیباسن بۆ پیاوان و پیاوان لیباسن بۆ ئافره‌تان، وشه‌ی لیباس واته‌: داپۆشین، پاراستن، جوانی. واته‌ ده‌بێت پیاو و ئافره‌ت خۆیان جوان و ڕازاوه‌ و بۆنخۆش بكه‌ن بۆ یه‌كتر. زانایانی ئیسلام ده‌فه‌رموون: بۆن له‌كاتی جووتبووندا چه‌كی سێكسه‌.

3- مژینی زمان و لێوی یه‌كتر، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆكارێك بۆ زیاتر ئاماده‌بوون بۆ جووتبوون، چونكه‌ حه‌زره‌تی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) وه‌های كردووه‌، (روی ابو داود، انه صلی الله‌ علیه و سلم كان یقبل عائشه‌ و یمص لسانها). واته‌ پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ماچی خێزانی خۆی عائشه‌ی كردووه‌ و زمانی مژیوه‌.

4- چێژ وه‌رگرتن له‌ئه‌ندامه‌كانی یه‌كتر دروسته‌ به‌مه‌رجێ پاكوخاوێن بێ، به‌دوو به‌ڵگه‌: یه‌كه‌م خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت(نسا‌ووكم حرپ لكم فاتوا حرپكم)، واته‌ هاوسه‌ره‌كانتان كێڵگه‌ی ئێوه‌ن، بچن بۆ كێڵگه‌كانتان چۆنتان ئاره‌زوو لێبوو. دووه‌م: حه‌زره‌تی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌فه‌رموێ(اصنعوا كل شی‌ء الا النكاح)(ای نكاح الحائض)رواه مسلم. واته‌ له‌كاتی جووتبووندا هه‌موو شتێك بكه‌ن ڕه‌وایه‌ و دروسته‌ جگه‌ له‌جیماع له‌كاتی سووڕی مانگانه‌ی ئافره‌تدا.

5- زانایانی ئیسلام ده‌فه‌رموون: ڕه‌وایه‌ و دروسته‌ مژینی په‌یوه‌ندی به‌پرۆسه‌ی جووتبوون


زۆرترین بینراو