ئایا پیری فەیسئەپ چەندە نزیکە لە پیری ڕاستەقینەوە؟

هەواڵی / 20/7/2019 332 جار بینراوە

ئایا پیری فەیسئەپ چەندە نزیکە لە پیری ڕاستەقینەوە؟

 

شه‌ن پرێس :

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، دیواری فەیسبوکی هەموومان پڕ بووە لە وێنەى پیری هاوڕێ گەنجەکانمان کە بە ئەپی “faceapp” پیرکراون، ئایا هەرگیز بیرت کردووەتەوە ئەپی فەیسئەپی چەندە وردەکارە لە پیرکردنی گەنجەکان؟


سەرباری نیگەرانییە جدییەکان لەبارەى مەترسی بەکارهێنانی ئەپەکە لەڕووی ئاسایش و پاراستن و بەکارهێنانی فایلە تایبەتەکان، بەڵام ئەپەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە شێوەیەکى زۆر فراوان بڵاوبووەتەوە.

ناس وێنەى گەنجێتی ڕاستەقینەى چەند کەسایەتییەکى کوردستانی بە ئەپی فەیسئەپ پیرکردووە و وێنەى پیری ڕاستەقینەی کەسایەتییەکانیشی داناوە.
بەپێی بەراوردی پیری فەیسئەپ و پیری ڕاستەقینە، دەردەکەوێت لە وێنەى هەندێ لە کەسایەتییەکان تاڕادەیەکی زۆر پیری فەیسئەپ دورە لە پیری ڕاستەقینەوە.
بەڵام لە هەندێ وێنەی پیری فەیسئەپدا، چەند نیشانەیەکی پیری ڕاستەقینە لە کەسایەتییەکاندا دەرکەوتووە.


زۆرترین بینراو