هاتوچۆی هەڵه‌بجە ، پۆستەرە ئاینیەکانی لێکردەوە بەکارێکی ناشارستانی ناویان دەبات

هەواڵی / 18/7/2019 360 جار بینراوە

هاتوچۆی هەڵه‌بجە ، پۆستەرە ئاینیەکانی لێکردەوە بەکارێکی ناشارستانی ناویان دەبات

شه‌ن پرێس :
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە ده‌ڵێت : پاش ئەوەی لەلایەن هاوڵاتیانەوە ئاگادارکراین بەهەڵواسینی ( پۆستەری ئاینی ) بەهێماو تابلۆکانی هاتووچۆ لەسەر ڕێگای سەرەکی ( چاوگ ) و ( ناوچەی نەورۆڵی ) لەسنوری هەڵەبجە ،  تیمی ئەندازەی بەڕێوەبەرایەتیمان سەردانی ناوچەکەی کردو پۆستەرو ڕێنماییە ئاینیە هەڵواسراوەکانی لێ کردەوە.


ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە ده‌ڵێت : داواکاریـــن ئەوپۆستەرو ڕێنماییە ئاینیانە لەشوێنی شیاوی تایبەت بەخۆی هەڵبواسرێت و دابنرێت پێویستە ڕێزیان لێبگیرت نەک ببن بەمایەی ئەرک بۆ هەموان..


ده‌شڵێت : تـــابــلۆو هێماکانی هاتووچۆ بۆ خزمەتی هاوڵاتیان و شۆفێران دانراون نیشانەی شارستانیەتی هەمومیللەتێکن ،هەڵواسینی پۆستەرو ڕیکلام و ڕێنمایی کارێکی نەشیاوو ناشارستانیە دوورە لەڕەفتاری هەمو مرۆڤێکی نیشتیمانی و ئایــــنــــی .


زۆرترین بینراو