لیمۆ بەسڕە چارەسەری بەشێکی زۆری نەخۆشییەکانە..!

هەواڵی / 18/7/2019 598 جار بینراوە

لیمۆ بەسڕە چارەسەری بەشێکی زۆری نەخۆشییەکانە..!


لیمۆی ڕەش و وشککراو کە ناسراوە بە لیمۆ بەسڕە یەکێکە لەو پێکهاتە خۆراکیانەی لە دروستکردنی زۆر خۆراکدا بەکاردەهێنرێت بەتایبەت لە ئامادەکردنی گۆشت یاخو مریشکدا، بەهۆی ئەوەی بۆنێکی خۆشی هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا کەسانێک هەن ئارەزووی خواردنی ناکەن و لەهەر خۆراکێکدا هەبێت نایخۆن.

بەشێوەیەکی گشتی لیمۆی ڕەش سوودێکی زۆری هەیە و چارەسەری زۆر نەخۆشیە و دەوڵەمەندە بە کانزا و ڤیتامینات.

1-لیمۆ بەسڕە باشترین چارەسەرە بۆ بەهێزکردنی بەرگری دڵ دژی نەخۆشیەکان، سوڕی خوێن یەکدەخاتەوە و چالاکی دەکات.

2-یارمەتی چوونەدەرەوەی بەکتریا دەدات لە کرداری هەرسدا، سەرجەم ژەهر و میکرۆبەکان لە بەشە جیاوازەکانی کۆدەکاتەوە دەیکاتە دەرەوە.

3-پزیشکان ئامۆژگاری دایکان دەکەن لەدوای منداڵبوون لیمۆ بەسڕە بخۆن، چونکە بڕێکی زۆر ڤیتامین و ماددەی بەسوودی تێدایە.

4-یەکێک لە باشترین جۆرەکانی ڤیتامین و کانزاکان لە لیمۆی ڕەشدا بوونی ڤیتامین دی و کالسیۆم و پۆتاسیۆم و ماددەی ریبوفلافینە، هۆکارێکە بۆ کردنەوەی ئارەزووی خواردن، بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی خواردنیان بۆ ناخورێت بەسوودە.

5-لیمۆ بەسڕە باشترین پارێزەرە بۆ گورچیلە، بەهۆی توانایی لە ڕێککردنەوەی کرداری میزکردن، دەتوانیت وەک خواردنەوەیەک بیخۆیتەوە.

6-سەرەڕای ئەوەی ئارەزووی خواردن دەکاتەوە، بەڵام چەوری لەش دەتوێنتەوە بەهۆی بڕێکی زۆری ڤیتامین و کانزا.

زۆرترین بینراو