سیمکارتێک و ئینتەرنێتی بەخۆڕایی دەدرێتە حاجییان
هەواڵی /
18/7/2019
195 جار بینراوە
سیمکارتێک و ئینتەرنێتی بەخۆڕایی دەدرێتە حاجییان
ئەمساڵ زیاتر لە حەوت هەزار کەس لە هەرێمی کوردستان دەبنە حاجی
شهن پرێس :
شانشینی عەرەبستانی سعودیە یەک ملیۆن سیمکارت و ئینتەرنێتی بەخۆڕایی، دەداتە حاجییانی ماڵی خودا كه بهشداری له مهراسیمی حهجی ئهمسالدا دهكهن.
دابەشکردنی سیمکارتەکان بەسەر حاجییان لەچوارچێوەی هەڵمەتێکی دەسەڵاتدارانی سعودیە بە ناونیشانی (میوانانی خودا لەسەر چاومانن)، دێت.
ئهوهی شایهنی باسكردنه ، ئەمساڵ حەوت هەزار و 130 هاووڵاتیی له هەرێمی کوردستان بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج دهچنە ولاتی سعودیە.
تا ئێستا نزیکەی دوو هەزار کەس لە کوردستانەوە گەیشتوونەتە شاری مەدینەی پیرۆز و تا رۆژی 26-7-2019ش، هەموو حاجییانی هەرێمی کوردستان دەگەنە سعودیە.