پیاوان ئاره‌زوو ده‌كه‌ن به‌م جۆره‌ هاوسه‌ره‌كانیان مامه‌ڵه‌ بكه‌ن

هەواڵی / 18/7/2019 895 جار بینراوە

پیاوان ئاره‌زوو ده‌كه‌ن به‌م جۆره‌ هاوسه‌ره‌كانیان مامه‌ڵه‌ بكه‌ن


خانمان به‌رده‌وام له‌هه‌وڵى ئه‌وه‌دان چۆن وابكه‌ن هاوسه‌ره‌كانیان زیاتر خۆشى بوێن و هۆگرى خۆیانیان بكه‌ن ، هه‌موو خانمان پێویسته‌ ئه‌و ڕێگایانه‌ بگرنه‌ به‌ر كه‌ زیاتر سه‌ره‌نجى هاوسه‌كه‌ى به‌لاى خۆیدا ڕابكێشێت .
1 .گرنگی دان به‌ له‌ش و لارى وه‌ خۆ رازاندنه‌وه‌ بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی .. میشكی پیاو یه‌كه‌م شت كه‌ ده‌یبینیت روخساره‌ .
٢. هه‌وڵ بده‌ له‌هه‌موو ڕوییه‌كه‌وه‌ یارمه‌تى ده‌رى هاوسه‌ره‌كه‌ت بیت ، تا زیاتر هه‌ست به‌بونت بكات .
٣. هه‌رگیز لاى هاوسه‌ره‌كه‌ت بێ ئارامى و ناشكورى خۆت ده‌رمه‌خه‌ ، چونكه‌ به‌شێوازێكى تر بیرت لێ ده‌كاته‌وه‌ .
٤. هاوكاری هاوسه‌ره‌كه‌ت به‌ له‌ روی مادیه‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌م بونی مادی گه‌وره‌ترین كیشه‌تان بۆ دروست ده‌كات.
٥.هه‌وڵ بده‌ كێشه‌ى ماڵه‌كه‌ت ته‌نها خۆت و هاوسه‌ره‌كه‌ت چاره‌سه‌رى بكه‌ن با هیچ كه‌س به‌شدارى كێشه‌تان نه‌كات .
٦. كاتێك هاوسه‌ره‌كه‌ت سه‌رى قاڵه‌ هه‌وڵ بده‌ زۆر قسه‌ى له‌گه‌ڵ نه‌كه‌ى به‌تایبه‌تى كاتى نان خواردن و ئیش و كار .

ڤانیا بێستون

زۆرترین بینراو