ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ ئه‌مشه‌و مانگ بگیرێت ،،،، چۆنیەتی نوێژی مانگ گیران؟

هەواڵی / 16/7/2019 279 جار بینراوە

ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ ئه‌مشه‌و مانگ بگیرێت ،،،، چۆنیەتی نوێژی مانگ گیران؟

نوێژكردنی ڕۆژگیران‌ و مانگگیران سوننەتێكی زۆر گەورەیە، چونكە پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) كردویەتی (فَإِنْ فَاتَتْ) جا ئەگەر ئەو نوێژە كاتی كردنی نەما قەزا ناكرێتەوە.

جا بزانە: بە گیرانی مانگ، یان بە گیرانی ڕۆژ، كاتی ئەو نوێژە دەست پێ‌ئەكا، وە كاتی نوێژەكەش بە سەر ئەچێ‌: بە بوونەوەی ڕۆژ، یان مانگ، یان ئاوابوونی ڕۆژ بە گیراوی، یان بە دەركەوتنی ڕۆژ ئەگەر مانگ گیرابو.

سوننەتە هەموو كەسێك نوێژ بكا لە بەر ڕۆژگیران، نیەتی نوێژی ڕۆژگیرانی لێ‌بێنێ‌ وه‌ لە بەر مانگگیران، نیەتی نوێژی مانگگیرانی لێ‌بێنێ) بە لایكەم ئەو نوێژە دوو ڕەكعەتە وەكو سوننەتی بەیانی، ئینجا دروستە:
بە تەنهایی بكرێ‌‌و بە جەماعەتیش سوننەتە، بەڵام زیاتر خێرە بەم شێوەیە بكرێ‌:

لة هەر ڕەكعەتێك لەو دوو ڕەكعەتانەدا) دوو ڕاوەستانی بە پێوەیان تێ‌دانە، واتە: پاش ڕوكووع ناچێتە سوجدە، بەڵكو دیسان دەست بە فاتیحە ئەكاتەوە لە پاش فاتیحە لە هەردوو ڕەكعەتەكان، واتە: لە هەر چوار وەستانەكاندا سوڕەتی درێژ بخوێنێ‌ وە هەر ڕەكعەتێك دوو ڕوكووعی تێ‌دانە پێش چوونە سوجدە (زۆر بڵێ‌ (سُبحانَ رَبِّىَالْعَظِيم): بە قەد سەد ئایەت لە یەكەمدا، هەشتا ئایەت لە دووەمدا، حەفتا ئایەت لە سێ‌یەمدا، پەنجا ئایەت لە چوارەمدا بەڵام سوجدەكان درێژ ناكاتەوە.


جا بزانە: ئیمامی (النواوی) فەرموویەتی: سوننەتە سوجدەكانیش درێژ بكاتەوە وەك ڕوكووعی پێشە خۆیان.

[عَنْ عَائِشَةَرَضِيَ اللهُ عَنْها: قالَتْ خَسَفَتِ الشَّمْسُ فِى عَهْدِ رَسُولِاللهِ(صلى الله عليه وسلم) فقامَ فَصَلَّى بِالنَّاسِ، فَأَطالَ الْقِيامَ، ثُمَّ رَكَعَ فَأَطالَ الرُّكُوعَ، ثُمَّ قامَ فَأَطالَ الْقِيامَ، وَهُوَ دُونَ الْقِيامِ الأَوَّلِ، ثُمَّ رَكَعَ فَأَطالَ الرُّكُوعَ وَهُوَ دُونَ الرُّكُوعِ الأَوَّلِ، ثُمَّ سَجَدَ فَأَطالَ السُّجُودَ، ثُمَّ فَعَلَ فِى الرَّكْعَةِ الثَّانِيَةِ مِثْلَ ما فَعَلَ فِى الرَّكْعَةِ الأُولَى، ثُمَّ انْصَرَفَ وَقَدْ انْجَلَتِ الشَّمْسُ فَخَطَبَ النَّاسَ] رواه الشيخان،
لە سەردەمی پێغەمبەردا(صلی الله علیه وسلم) ڕۆژ گیرا، ئینجا پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) هەڵسا نوێژی ڕۆژگیرانی بە جەماعەت بۆ موسوڵمانان كرد، لە ڕەكعەتی یەكەمدا زۆر مایەوەو زۆرقوڕئانی خوێند، ئینجا چووە ڕوكووع لەوێ‌شدا زۆر مایەوە تەسبیحاتی ئەكرد، ئینجا لە ڕوكووع هەڵساوەو نەچووە سوجدە، دیسان دەستی بە فاتیحەخوێندن كرد، بەڵام
لە ڕاوەستانەكەی پێشوو كەمتر مایەوە، ئینجا دیسان چووە ڕوكووع لە ڕوكووعەكەی پێشوو كەمتر مایەوە، ئینجا لە ڕوكووع هەڵساوە، ئینجا چووە سوجدەو لە هەردوو سوجدەكانیش زۆر مایەوە، ئینجا هەڵساوە بۆ ڕەكعەتی دووەم ئەویشی وەك ڕەكعەتی پێشوو كرد، دوایێ‌-كە سەلامی داوە-ڕۆژ بوبۆوە، جا دەستی بە وتاردان كرد.

سوننەتە ئیمام لە دوای ئەو نوێژە دوو وتار بخوێنێتەوە (بە بەڵگەی ئەو حەدیسەی باسمان كرد)، جا ئەو دوو وتارە وەكو وتارەكانی جومعە بن با بە نهێنی بخوێنێ لە نوێژی ڕۆژگیران با بە دەنگ بخوێنێ لە نوێژی مانگگیران.

[پاشـكۆ]: لە بەر دونیا تاریكبوون ‌و تۆز ‌و ڕەشەبا و لافاو و زەمین لەرزین، سوننەتە: هەر كەسێك بۆ خۆی-بە تەنهایی-دوو ڕەكعەت نوێژ بكا وەك سوننەتی پێش نیوەڕۆ، نەك بەو شێوەی گوتمان [عَنْ أَبِىمُوسَى(رضي الله عنه): قالَ النَّبِىُّ(صلى الله عليه وسلم): إِنَّ هَذِهِ الآياتِ الَّتِى يُرْسِلُ اللهُ تَعالَى لاَ تَكُونُ لِمَوْتِ أَحَدٍ وَلاَ لِحَياتِهِ, وَلَكِنَّ اللهَ يُرْسِلُها يُخَوِّفُ بِها عِبادَهُ, فَإِذا رَأَيْتُمْ مِنْها شَيْئاً فَافْزَعُوا إِلىَ ذِكْرِاللهِ وَدُعائِهِ وَاسْتِغْفارِهِ] رواه الشيخان، پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) فەرمووی: ئەو جۆرە نیشانە بە ترسانە، لە بەر مردن‌و ژینی هیچ كەسێك نایەن، بەڵام خوایگەورە بەو جۆرە ڕووداوانە بەندەكانی خۆی ئەترسێنێ‌، جا كاتێ شتێك لەوانە ڕوویدا، ئێوە ڕوو بكەنە نوێژكردن‌و پاڕانەوە لە خواو، تۆبەكردن‌و خێر كردن‌و (اللهُ أَكبَر) ‌و زیكری تر.

زۆرترین بینراو