ئایا دروسته‌ كه‌سێك پاره‌ وه‌ربگرێت له‌به‌رامبه‌ر حه‌ج كردن بۆ كه‌سی تر

هەواڵی / 15/7/2019 229 جار بینراوە

ئایا دروسته‌ كه‌سێك پاره‌ وه‌ربگرێت له‌به‌رامبه‌ر حه‌ج كردن بۆ كه‌سی تر

 
وه‌رگـێران: عه‌بدولسه‌لام موحه‌مه‌د پشده‌ری
پێداچـونه‌وه‌: پشتیوان سابیر عه‌زیز

 
شه‌ن پرێس :
پرسیار : من پیاوه‌كه‌م ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بیت ) وه‌فاتی كرد، ئێستا من ده‌مه‌وێت به‌یارمه‌تی خوای گه‌وره ‌كه‌سیك ڕابسپێرم كه ‌ئه‌مساڵ حه‌جێكی بۆ بكات، ئایا دروسته ‌بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه ‌حه‌جه‌كه‌ی بۆ ده‌كات جگه ‌له‌خه‌رجی ڕیگا وهاتوچۆ ومانه‌وه‌ وخواردن وخواردنه‌وه‌ی،‌كرێی ماندوو بوونی خۆشی وه‌ربگریت یان نا ؟

وه‌ڵام : دروسته ‌بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌به‌وه‌كاله‌ت ده‌گیرێت بۆ ئه‌وه‌ی حه‌ج بۆ كه‌سێكی تر بكات زیاتر له‌و پاره‌یه‌ش وه‌ربگرێت كه‌خه‌رجی كردووه ‌له‌كرێی هاتوچۆ وخواردن وخواردنه‌وه‌كه‌یدا، وه‌مه‌شروعه ‌بۆی ئه‌م كاره ‌بكات كاتێك مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ بێت كه‌هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی كه‌سێك بكات له‌به‌جێهێنانی كارێكی خه‌یردا، به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ش خوای گه‌وره ‌بۆی ئاسان كرد عیباده‌ته‌كانی خۆیشی له‌حه‌ره‌می پیرۆزی مه‌ككه ‌ئه‌نجام بدات، وه‌له‌م كاره‌یدا ته‌نها مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی ماڵ و سامان نه‌بێت .

خوای گه‌وره ‌له‌هه‌موو كه‌س زاناتره‌، وپشت وپه‌نای هه‌موولایه‌كیش بێت .

له‌فه‌تواكانی لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ لێكۆڵێنه‌وه‌ی زانستی وفه‌توا له‌شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه ‌به‌رگی 11/لاپه‌ڕه‌60 .

فه‌تـواده‌ر : لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی و فه‌توا و بانگه‌واز و رێنمایی

زۆرترین بینراو