#هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی بزووتنەوەی گۆڕان

قوتابییه‌كی 12 ئاماده‌یی نمره‌كه‌ی له‌ 28 وه‌ گۆڕا بۆ 92

هەواڵی / 15/7/2019 438 جار بینراوە

دوای تانه‌دان له‌ ئه‌نجامه‌كان...
قوتابییه‌كی 12 ئاماده‌یی نمره‌كه‌ی له‌ 28 وه‌ گۆڕا بۆ 92

شه‌ن پرێس :
بەپێی نوسراوێکی لیژنەی باڵای ئەزمونە گشتییەکانی وەزارەتی پەروەردە، پاش وردبینی له‌ ئه‌نجامه‌كان، نمرەی قوتابییه‌كی پۆلی  12ی ئامادەیی لە 28 ەوە دەبێتە 92.

بەپێی نوسراوه‌كه‌ی لیژنەی باڵای ئەزمونە گشتییەکان،عەلی خەسرۆ قوتابی  پۆلی 12ی ئامادەیی له‌ بەشی زانستیی سنوری پەروەردەی خەبات کاتێک نمرەی تاقیکردنەوە گشتییەکانی بۆ گەڕاوەتەوە تەنها 28ی لە وانەی فیزیا ھێناوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، دوای ئەوەی قوتابییه‌كه‌ تانەی لە ئەنجامی تاقیکردنەوەکە داوە و لیژنەی باڵای ئەزمونەکان وردبینی بۆ وەڵامەکانی کراوە نمرەکەی لە 28 ەوە بۆ به‌رزبووه‌ته‌وه‌ بۆ 92، بەوەش بووه‌ته‌ یەکێک لە 10 قوتابییه‌ یه‌كه‌مه‌كه‌ی سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان.

پێشتریش لیژنەی باڵای ئەزموونە گشتییەکان ڕایگه‌یاندبوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیت هه‌بووه‌ له‌ تاقیكردنه‌وه‌ی وانه‌ی زمانی عه‌ره‌بی و په‌روه‌رده‌ی ئاین، هه‌رقوتابییه‌كی سه‌ر به‌ په‌روه‌رده‌ی پارێزگای دهۆك دوو نمره‌ی پێده‌درێت.

به‌هۆی زیادكردنی ئه‌و دوو نمره‌یه‌شه‌وه‌ قوتابییه‌كی دانیشتوی پارێزگای دهۆك بووبه‌ یه‌كه‌م له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان.

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

ئاگاداری گەورەبوونی پرۆستات بە

شلەی تۆو دروست دەكات

چى رووده‌دات ئه‌گه‌ر رۆژانه‌ تێكه‌ڵه‌ى دارچين و هه‌نگوين بخۆيت‌‌

موعجيزه‌ی هه‌نگوین و دارچین به‌ یه‌كه‌وه‌

زۆرترین بینراو