كامیان له ‌پێشترن و چاكتره‌ حه‌ج كردن یان ژنهێنان ؟

هەواڵی / 14/7/2019 357 جار بینراوە

كامیان له ‌پێشترن و چاكتره‌ حه‌ج كردن یان ژنهێنان ؟

 

وه‌رگـێران: عه‌بدولسه‌لام موحه‌مه‌د پشده‌ری
پێداچـونه‌وه‌: پشتیوان سابیر عه‌زیز

شه‌ن پرێس :
پرسیار : گه‌نجێك ئه‌م پرسیاره‌ی كرد كامیان له‌پێشتر وباشتره ‌بۆ من، به‌جهێنانی حه‌ج وعومره ‌یان ژنهێنان ؟

وه‌ڵام : سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره‌و درود وصه‌ڵاوات له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر وئال وبه‌یت وسه‌رجه‌م هاوه‌ڵان وشوێنكه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه‌ .

ئه‌گه‌ر ئێستا تۆ له‌خۆت ده‌ترسیت له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر هاتوو ژن نه‌هێنیت ده‌كه‌ویته ‌ناو گوناهـ وتاوان وزیناوه‌، ئه‌وه ‌ژنهێنان پێش بخه ‌به‌سه‌ر به‌جێهێنانی فه‌ریضه‌ی حه‌ج وعومره‌دا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ترسی ئه‌وه‌ت نیه ‌بكه‌ویته ‌ناو تاوان و گوناهـ وكاری خراپه‌وه‌، ئه‌وه ‌به‌جێهێنانی فه‌ریضه‌ی حه‌ج و عومره ‌پێش بخه به‌سه‌ر ژنهێناندا .

خوای گه‌وره ‌پشت و په‌نای هه‌موو لایه‌ك بێت .

له‌فه‌تواكانی لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ لێكۆڵێنه‌وه‌ی زانستی وفه‌توا له‌شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه‌، به‌رگی 18/ لاپه‌ڕه‌13 .

فه‌تـواده‌ر : لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی و فه‌توا و بانگه‌واز و رێنمایی

زۆرترین بینراو