خواردنەوەی شەربەتە دەستکردەکان دەبێتە هۆی شێرپەنجە .

هەواڵی / 14/7/2019 384 جار بینراوە

خواردنەوەی شەربەتە دەستکردەکان دەبێتە هۆی شێرپەنجە .

دەستەی پزیشکانی پسپۆڕی شێرپەنجە لە ئەمریکا رایدەگەیێنن خواردنەوەی شەربەتە شیرینکراوەکان مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجە زیاددەکات.

لە نوێترین توێژینەوەیاندا پزیشکانی ئەمریکی پەیوەندییان دۆزیوەتەوە لە نێوان خواردنەوەی شەربەتە دەستکردەکان و تووشبوون بە شێرپەنجە.

د. کۆڵین دۆیلی، بەڕێوەبەری بەشی خۆراک و وەرزش لە دەستەی پزیشکانی شێرپەنجەی ئەمریکی دەڵێت: خواردنەوەی ئەو شەربەتانەی بڕێکی زۆری شەکریان تێدایە، ئەگەری چەندین جۆری شێرپەنجە زیاددەکات، لەوانەش شێرپەنجەی مەمک، پرۆستات و کۆڵۆن.

توێژینەوەکە بۆماوەی نۆ ساڵ بەدواداچوونی بۆ باری تەندروستی 100 هەزار کەس کردووە، پزیشکانی توێژەر بۆیان دەرکەتووە، ئەوانەی رۆژانە سۆدە و شەربەتە دەستکردەکان دەخۆن، مەترسیی تووشبوونیان بە شێرپەنجە بەگشتی بەرێژەی %18 زیاترە، بێ گوێدانە بە تەمەن، رەگەز و فاکتەرەکانی دیکەی تووشبوون بە شێرپەنجە.

پزیشکانی ئەمریکی رێنماییدەدەن خەڵکی بەهەموو شێوەیەک لەخواردنەوەی ئەو شەربەتانە خۆیان بەدوربگرن کە دەستکردن، چونکە هەم بڕێکی زۆری شەکریان تێدایە هەمیش ماددەی پارێزەرییان تێدەکرێت، کە ئەمەش بە نەرێنی کاردەکاتە سەر تەندروستی بەگشتی، بۆیە خەڵکی لەبری ئەوان دەتوانن شەربەتی سروشتی و فرێشی میوەکان بخۆن.



زۆرترین بینراو