#مەسرور بارزانی .. متمانه‌دان به‌كابینه‌ی نۆیه‌م #ئاشتی هه‌ورامی له‌بری لێپرسینه‌وه‌ پۆستێكی..

سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ: ئەندامەکانمان سەرپشککرد لە دەنگدان بە سەرۆکی پەرلەمان

هەواڵی / 11/7/2019 121 جار بینراوە

د.رێواس فایەق 72 دەنگی هێنا
سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی: ئەندامەکانمان سەرپشککرد لە دەنگدان بە سەرۆکی پەرلەمان

شه‌ن پرێس:
سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لە کوردستان دەڵێت پەرلەمانتارەکانیان ئازادکردوون لە دەنگدان و دەنگنەدان بە بەربژێرانی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان.

عەبدولستار مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستاندا، لە بڕگەی تایبەت بە دەنگدان بە بەربژێرەکانی سەرۆکی پەرلەمان لەنێوان رێواز فایەق، بەربژێری یەکێتی و شادی نەوزاد کە خۆی بە بەربژێری ئۆپۆزیسیۆن ناساند، ئەندامەکانیان ئازادکردووە لە دەنگدان.

د. رێواز فایەق بە 72 دەنگ بە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان هەڵبژێردرا. شادی نەوزاد 16 دەنگی بەدەستهێنا و 9 دەنگیش پووچەڵبوون.

زۆرترین بینراو