به‌بڕیاری قوباد تاڵه‌بانی؛به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی كه‌ گۆڕانه‌ له‌ پۆسته‌كه‌ی دوورخرایه‌وه‌

هەواڵی / 11/7/2019 354 جار بینراوە

په‌یوه‌ندی رێكاری ئیدارییه‌وه‌ بووه‌
به‌بڕیاری قوباد تاڵه‌بانی؛به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی كه‌ گۆڕانه‌ له‌ پۆسته‌كه‌ی دوورخرایه‌وه‌

شه‌ن پرێس:
به‌ بڕیاری قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، دڵشاد عومه‌ر به‌رێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی له‌ پشكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ كاره‌كه‌ی دوورخراوه‌ره‌وه‌ و له‌ هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه‌ له‌ لایه‌ن جێگره‌كه‌یه‌وه‌ كاروباره‌كانی په‌روه‌رده‌ به‌رێوه‌ده‌برین.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار كه‌ نه‌یویست ناوی‌ ئاشكرا بكرێت به‌ په‌یامی ڕاگه‌یاند بڕیاره‌كه‌ له‌ لایه‌ن  قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ ده‌ركراوه‌ و په‌یوه‌ندی به‌ چه‌ند رێكارێكی ئیدارییه‌وه‌ بووه‌ كه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ پێوه‌ی پابه‌ند نه‌بووه‌.
له‌وباره‌وه‌ دڵشاد عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی هه‌واڵه‌كه‌ی بۆ په‌یام پشتڕاستكرده‌وه‌ كه‌ به‌ بڕیارێك له‌ پۆسته‌كه‌ی دوور خراوه‌ته‌وه‌.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یام له‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه‌ كاروباره‌كانی په‌روه‌رده‌ی گشتی سلێمانی له‌ لایه‌ن جێگره‌كه‌ی دڵشاد عومه‌ره‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌برین.

زۆرترین بینراو