حوكمی حه‌ج كردنی ئافره‌تان به‌بێ مه‌حره‌م

هەواڵی / 10/7/2019 232 جار بینراوە

حوكمی حه‌ج كردنی ئافره‌تان به‌بێ مه‌حره‌م

فه‌تـواده‌ر : موحه‌مه‌د صاڵح المنجد
وه‌رگـێران: عه‌بدولله سابیر گه‌رمیانی
پێداچـونه‌وه‌: پشتیوان سابیر عه‌زیز


شه‌ن پرێس :
پرسیارێكه له‌ لایه‌ن شێخ موحه‌مه‌د صاڵح المنجد‌ وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌: خێزانه‌كه‌م كاتێك ته‌مه‌نی ١٤ ساڵان بوو حه‌جی كردوه ‌له‌گه‌ڵ دایكی ودوو خوشكی ومێردی یه‌كێك له‌خوشكه‌كانی كه‌مه‌حره‌م نیه بۆی، به‌ڵام ئه‌و كاته ‌نه‌یده‌زانی كه ‌ده‌بێت ئافره‌ت له‌گه‌ڵ مه‌حره‌مدا حه‌ج بكات، ئایه ‌حه‌جه‌كه‌ی قه‌بوڵه‌ یان ده‌بێت حه‌جه‌كه‌ی جارێكی تر بكاته‌وه ‌‌؟‌".
 

وه‌ڵام: سوپاس بۆ خوا

حه‌ج كردنه‌كه‌ی دروسته‌، به‌ڵام سه‌فه‌ر كردنی به‌بێ مه‌حره‌م، ئه‌وه ‌كارێكی حه‌رامه‌و سه‌رپێچی پێغه‌مبه‌ریشی كردوه صلى الله عليه وسلم ‌، پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێت:(( لا تسافر امرأة إلا مع ذي محرم )) واته‌: ئافره‌ت نابێت سه‌فه‌ر بکات مه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ مه‌حره‌مدا نه‌بێت، وه‌ئه‌ویش سه‌فه‌ری كردوه ‌به‌بێ مه‌حره‌م، ئه‌گه‌ر ئه‌و كاته ‌نه‌یزانی بێت كه‌حه‌رامه ‌به‌بێ مه‌حره‌م سه‌فه‌ر بكه‌یت، ئه‌وه ‌تكام وایه ‌عوزری هه‌بێت وده‌بێت داوای لێخۆشبوونیش بكات له‌خوای گه‌وره‌، وه‌ئه‌گه‌ر شاره‌زا بووه ‌به‌و حوكمه‌، ئه‌وه‌ ده‌بێت ته‌وبه‌و ئیستغفار بكات.

وه‌لێره‌دا پرسیارێكی تر هه‌یه ‌ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ‌ئایه ‌ئه‌و حه‌جه‌ی كه ‌كردویه‌تی ده‌بێته ‌حه‌جی ئیسلام ـ واته ‌روكنه‌كه‌ی جێ به‌جێ كردوه‌؟

ئه‌گه‌ر ئه‌و كاته‌ی كه‌حه‌جه‌كه‌ی كردوه‌ بالغ بوو بێت‌، ئه‌وه ‌ده‌بێته‌ حه‌جی ئیسلام وئه‌گه‌ر به‌بێمه‌حره‌میش بوو بێت، وه‌ئه‌گه‌ر بالغ نه‌بوبێت ئه‌وه ‌پێویسته ‌حه‌جێكی تر بكاته‌وه‌ـ واته ‌حه‌جی ئیسلام ـ وه‌حه‌جی یه‌كه‌میش ده‌بێته ‌سوننه‌ت ‌بۆی ـ مه‌به‌ست له‌بالغ بوون ئه‌وه‌یه‌ یه‌كێك له‌نیشانه‌كانی ئاشكرا بوبێت وه‌كو ‌سووری مانگانه ‌یان په‌یدا بوونی موو یان ئیحتلام بوون ـ وه ‌زۆر جار ئافره‌ت له‌١٤ ساڵاندا بالغ ده‌بێت.

والله‌ اعلم‌.‌


زۆرترین بینراو