سۆران عومه‌ر: بۆردومانه‌كانی‌ ئێران بۆسه‌ر خاكی‌ هه‌رێم ده‌ره‌نجامی‌ نۆكه‌ری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمه‌ بۆ ئێران

هەواڵی / 10/7/2019 220 جار بینراوە

”بەچاوساخی و ڕەزامەندی ئەوان بۆردومانه‌كان دەکرێین“
سۆران عومه‌ر: بۆردومانه‌كانی‌ ئێران بۆسه‌ر خاكی‌ هه‌رێم ده‌ره‌نجامی‌ نۆكه‌ری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمه‌ بۆ ئێران

شه‌ن پرێس:

ئه‌ندامێكی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌ فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ رایده‌گه‌یه‌نێت" بۆردومانه‌كانی‌ ئێران بۆسه‌ر خاكی‌ هه‌رێم ده‌ره‌نجامی‌ نۆكه‌ری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمه‌ بۆ ئێران ".

سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌ فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ له‌سه‌ر بۆردومانه‌كانی‌ ئه‌مرۆی‌ ئێران بۆسه‌ر ناوچه‌كانی‌ برادۆست‌و باڵه‌كایه‌تی‌ ده‌ڵێت، ئەمڕۆ لەوکاتەدا کەکابینەی نوێ سوێندیان خوارد و وتیان: سوێند بەخوای گەورە یەکێتی گەل و خاکی کوردستان دەپارێزین!. تۆپخانەکانی ئێران بۆردومانی دەڤەری برادۆستی کردو ھاوڵاتیەکی شەھیدو سێی دیکەی بریندار کرد، ئەمە دەرەنجامی بێ سیادەیی و نۆکەری حکومەی ھەرێمە بۆ ئێران و تورکیا و بەچاوساخی و ڕەزامەندی ئەوان بۆردومان دەکرێین!

په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ ده‌شڵێت، ئیدانەی ئەم دەستدرێژی و خوێنڕشتنەی ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان دەکەین و پارێزگاری خەڵک و خاکی کوردستان ئەرکی حکومەتی ھەرێمە کە بەداخەوە نەک نایانپارێزن و بێ ھەڵوێستن بەڵکو تەسلیم و نۆکەری ئەو وڵاتانەشن!

زۆرترین بینراو