#مەسرور بارزانی .. متمانه‌دان به‌كابینه‌ی نۆیه‌م #ئاشتی هه‌ورامی له‌بری لێپرسینه‌وه‌ پۆستێكی..

فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ: ئۆپۆزسیۆنبوونی ئێمه‌ لێره‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات .. "ئۆپۆزسیۆنێكی كارا ده‌بین"

هەواڵی / 10/7/2019 81 جار بینراوە

فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ متمانه‌ی به‌كابینه‌ی نۆیه‌م نه‌دا
سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ: ئۆپۆزسیۆنبوونی ئێمه‌ لێره‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات .. "ئۆپۆزسیۆنێكی كارا ده‌بین"

شه‌ن پرێس:
سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵ رایده‌گه‌یه‌نێت، ئۆپۆزسیۆن بوونی‌ ئه‌وان ده‌ستپێده‌كات‌و راشیده‌گه‌یه‌نێت، ده‌بێ یاسا به‌بێ جیاوازی‌ به‌سه‌ر هه‌مواندا جێبه‌جێبكرێت.

عه‌بدولستار مه‌جید، سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵ له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان پاش كۆتاییهاتنی‌ دانیشتنی‌ ئه‌مرۆی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان كه‌ بۆ متمانه‌دان به‌ كابینه‌ی‌ نۆیه‌می‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كۆبوه‌وه‌، رایگه‌یاند، ئیمه‌ وه‌كو كۆمه‌ڵ و فراكسیۆن متمانه‌مان به‌كابینه‌ی نۆیه‌م نه‌دا وتیشی،ئۆپۆزسیۆن بوونی‌ ئه‌وان ده‌ستپێده‌كات‌ كه ئۆپۆزسیۆنێكی كارا ده‌بێت.

راشیگه‌یاند،ده‌بێ یاسا به‌بێ جیاوازی‌ به‌سه‌ر هه‌مواندا جێبه‌جێبكرێت.

سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵ ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌شكرد، هیوادارین ئامانجی سه‌ره‌كی حكومه‌ت خزمه‌ت كردنی خه‌ڵك بێت‌و، پشتیوان به‌خوا چاودێرێكی‌ نه‌ترس ده‌بین به‌سه‌ر كاروبڕیاره‌كانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ـه‌وه‌.

ئه‌مرۆ دانیشتنی په‌رله‌مانی‌ كوردستان به‌مه‌به‌ستی‌ پێدانی‌ متمانه‌ به‌ سه‌رۆك‌و جێگرو وه‌زاره‌ته‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نۆیه‌می‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌رێوه‌چوو، له‌ سه‌ره‌تای‌ دانیشتنه‌كه‌دا  به‌ ده‌نگی‌ 88 ئه‌ندام په‌رله‌مان متمانه‌ به‌ مه‌سرور بارزانی‌ درا وه‌ك سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و هاوكات تێیدا قوباد تاڵه‌بانی‌ به‌ ده‌نگی‌ 73 ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مان وه‌ك جێگری‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان متمانه‌ی‌ پێدرا.

پاش ئه‌وه‌ش به‌جیا هه‌ریه‌كه‌ له‌ كاندیدانی‌ وه‌زاره‌ته‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نۆیه‌می‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان خرایه‌ ده‌نگدانه‌وه‌و به‌م شێوه‌یه‌ متمانه‌یان پێدرا.

1. فرسه‌ت ئه‌حمه‌د وه‌زیری داد، به‌ (84 )ده‌نگ متمانه‌ی پێدا
2. شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری كاروباری پێشمه‌رگه‌، به‌ (73) ده‌نگ متمانه‌ی پێدرا.
3. رێبه‌ر ئه‌حمه‌د خالید، وه‌زیری ناوخۆ به‌ (76) ده‌نگ متمانه‌ی پێدرا.
4. ئاوات جه‌ناب نووری ساڵح، وه‌زیری دارایی و ئابووری، به‌ (81) ده‌نگ متمانه‌ی پێدرا.
5 د. سامان حسێن به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی، به‌ (81)  ده‌نگ متمانه‌ی پێدرا.
6. ئالان حه‌مه‌ سه‌عید وه‌زیری په‌رورده‌، به‌ (85)  ده‌نگ متمانه‌ی پێدرا.
7. دنا عه‌بدولكه‌ریم وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن، به‌ (80)  ده‌نگ متمانه‌ی پێدرا.
8. ساسان عوسمان عه‌ونی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتووگوزار، به‌ (85)  ده‌نگ متمانه‌ی پێدرا.
9. د. ئارام محه‌مه‌د قادر وه‌زیری خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی، به‌ (76)  ده‌نگ متمانه‌ی پێدرا.
10. د. دارا ره‌شید مه‌حمود، وه‌زیری پڵاندانان، به‌ (75)  ده‌نگ متمانه‌ی پێدرا.
11. كوێستان محه‌مه‌د، وه‌زیری كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌ (74)  ده‌نگ متمانه‌ی پێدرا.
12. محه‌مه‌د سه‌عید عه‌لی، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان به‌ (75)  ده‌نگ متمانه‌ی پێدرا.
13. عه‌بدوڵا حاجی مه‌حمود، وه‌زیری شه‌هیدانی ئه‌نفالكراوان به‌ (85)  ده‌نگ متمانه‌ی پێدرا.
14. بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتووكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو به‌ (83)  ده‌نگ متمانه‌ی پێدرا.
15.  كه‌مال موسلیم وه‌زیری پیشه‌سازی به‌ (85)  ده‌نگ متمانه‌ی پێدرا.
16. ئانۆ جه‌وهه‌ر وه‌زیری گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن به‌ (80)  ده‌نگ متمانه‌ی پێدرا.
17. پشتوانی ساد وه‌زیری ئه‌وقاف به‌ (77)  ده‌نگ متمانه‌ی پێدرا.
18. كه‌مال محه‌مه‌د ساڵح، وه‌زیری كاره‌با به‌ (85)  ده‌نگ متمانه‌ی پێدرا.
19. خالید شوانی، وه‌زیری هه‌رێم به‌ (68)  ده‌نگ متمانه‌ی پێدرا.
20. ئایدن مه‌عرو وه‌زیری هه‌رێم به‌ (78)  ده‌نگ متمانه‌ی پێدرا.
21. د. ڤالا فه‌رید وه‌زیری هه‌رێم به‌ (83)  ده‌نگ متمانه‌ی پێدرا.

زۆرترین بینراو