#مەسرور بارزانی .. متمانه‌دان به‌كابینه‌ی نۆیه‌م #ئاشتی هه‌ورامی له‌بری لێپرسینه‌وه‌ پۆستێكی..

مەلا بەختیار: پێویستە كۆنگرەی گۆڕانكاری، بۆ رزگاركرنی یەكێتی لەم دۆخەی ئێستا ببەستین

هەواڵی / 10/7/2019 112 جار بینراوە

ئەم کابینەیە،کابینەی تواناکان نیە
مەلا بەختیار: پێویستە كۆنگرەی گۆڕانكاری، بۆ رزگاركرنی یەكێتی لەم دۆخەی ئێستا ببەستین

شه‌ن پرێس:

مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان رایگەیاند، ئەم كابینەیە، كابینەی تواناكان نییە،بەڵكو كابینەی تێكۆشەرەكانە، پێیوست بو پۆستەکانی عیراق‌ و هەرێمی كوردستان بەتۆڕێك لەتوانا ئەكادیمیەکان پڕبكرێنەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە لەدیداری ژمارەیەك كەسوكاری شەهیدانی هەولێر، مەلابەختیار راشیگەیاند: لەگەڵ ئەوەدانیم حكومەت بكەین بەحكومەتێكی حزبی، یان حزب بكەین بەئەلتەرناتیڤی حكومەت، بەڵام پێویستە پەیوەندییەكی ئۆرگانیكی لەنێوان تیمی یەكێتی لەحكومەت‌و مەڵبەند‌و رێكخراوەكاندا هەبێ‌ بۆ ئەوەی كێشەكانی خەڵك چارەسەر بكەین.

مەلا بەختیار ئاماژەی بەوەشکردوە، لە28 ساڵی رابردودا و لەماوەی هەشت خولی حكومەتدا، هەزاران بەكالۆریۆس لەكوردستان دەرچون‌و بەشێكی بەرچاویش ماستەرو دكتۆرایان بەدەستهێناوە. بۆیە دەبو ئەو پۆستانەی لەعیراق‌و هەرێمی كوردستان هەیە، بەتۆڕێك لەم توانا ئەكادیمیانە پڕبكرێنەوەو لێپرسراوێتی ئیداری بە ئەقڵ‌و مەعریفە بدرێت.

جەختیش دەکاتەوە ئەمە هەڵەیەكەو باوەڕیوایە دەكرا حكومەتی ئێستا، حكومەتی زۆرینەی تواناكان بوایە.

دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی راشیگەیاند: وا حكومەتیش لەبەغدادو كوردستان گۆڕدرا. ئەوەتا بەڕێوەبەرەكانیش دیارن، كەچی هێشتا یەك گەندەڵ‌و مشەخۆر سزا نەدرا. بۆ؟ چونكە تەكەتول گەندەڵەكانی داناوەو تەكەتولیش رێگەنادا گەندەڵ سزا بدرێت.

وتیشی: لەگەڵ ئەوەدام تیمەكانی یەكێتی لەحكومەت، گوێ‌ لەحزبەكەیان بگرن بۆ ئەوەی كێشەكانی خەڵك چارەسە بكات، چونكە بەشێكی زۆری خەڵك لەڕێگەی حزبەوە داواكارییەكانیان پێشكەش دەكەن‌و حكومەتیش دەبێ‌ چارەسەریان بكات.

 لەبارەی ئایندەی یەکێتیەوە مەلا بەختیار جەختیكردەوە: پێویستە كۆنگرەی گۆڕانكاری، بۆ رزگاركرنی یەكێتی لەم دۆخەی ئێستا ببەستین.

سەبارەت بەهەولێریش، رونیكردەوە: هەولێر، پایەتەختی سیاسی‌و چەقی بازرگانی‌و دیپلۆماسیەتە. بەداخەوە، سەرەنجامی سیاسەتی گەندەڵی‌و دەرنەخستنی جیاوازییە سیاسییەكان‌و هەڵەی حزبی‌و ئیدارییەوە، یەكێتی، بەردەوام لەهەولێردا، پاشەكشە دەكات‌و لاواز دەبێ‌. بەڵام دەشبینین، بۆ یەكجاریش، هۆكارەكانی پاشەكشەكە دیاری نەكراوە.

زۆرترین بینراو