قوباد تاڵەبانی دووەم کەمترین دەنگی هێنا بۆ پۆستى جێگرى سەرۆکى حکومەت

هەواڵی / 10/7/2019 440 جار بینراوە

قوباد تاڵەبانی دووەم کەمترین دەنگی هێنا بۆ پۆستى جێگرى سەرۆکى حکومەت
 
لە کاتى متمانەدان بە کابینەى نوێی حکومەتى هەرێم لەپەرلەمانى کوردستان لەدواى خالید شوانى، قوباد تاڵەبانی بۆ جێگرى سەرۆکى حکومەت دووەم کەمترین دەنگی بەدەستهێنا.

دواى متمانەدان بە مەسرور بارزانى بۆ سەرۆکى حکومەت، قوباد تاڵەبانى بە دەنگى ٧٣ ئەندامى پەرلەمان بۆ وەرگرتنى پۆستى جێگرى سەرۆکى حکومەت، تەنانەت جگە لە خالید شوانى وەزیرى هەرێم کە ٦٨ دەنگى بەدەستهێنا، دەنگی لە وەزیرەکانی دیکەى یەکێتی کەمتربوو.
لە دانیشتنى ئەمڕۆى پەرلەمانى کوردستان جگە لە وەزیرى سامانە سروشتییەکان متمانە بە وەزیرەکانى دیکەى کابینەى نوێی حکومەتى هەرێم درا  و هەریەکە لە سەرۆکى حکومەت و جێگرەکەى و وەزیرەکانیش سوێندى یاساییان خوارد.
 متمانەدان بە کابینەی نۆیەم لە کاتێکدایە زیاتر لە نۆ مانگە هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچووە، بەهۆی ناکۆکی لایەنەکانیش لەسەر بەرکەوتەی هەڵبژاردن و پڕکردنەوەی پۆستەکان لە بەغدا و کەرکوک لەو ماوەیەدا نەتوانراوە حکومەت پێکبهێندرێت.




زۆرترین بینراو