#مەسرور بارزانی .. متمانه‌دان به‌كابینه‌ی نۆیه‌م #ئاشتی هه‌ورامی له‌بری لێپرسینه‌وه‌ پۆستێكی..

ئاسۆ مامەند: بەربژێری پارێزگاری کەرکووک هی لیستی برایەتییە نەک یەکێتی

هەواڵی / 9/7/2019 232 جار بینراوە

ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی

ئاسۆ مامەند: بەربژێری پارێزگاری کەرکووک هی لیستی برایەتییە نەک یەکێتی

 

شه‌ن پرێس:

ئاسۆ مامەند، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی دەڵێت، ئەو بەربژێرەی بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکووک دیاریکراوە بەربژێری لیستی برایەتییە نەک تەنها یەکێتی. داواش لە لە ئەندامانی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگا دەکات بگەڕێنەوە شارەکە.

 

ئاسۆ مامەند بە رووداوی راگەیاند، لیژنەیەکی هاوبەش بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ پێکهاتەکانی دیکەی کەرکووک پێکدێت، دەشبێت لە زووترین کات و لە ماوەیەکی دیاریکراودا ئەو هەنگاوانە بنرێن، چونکە ساڵی داهاتوو سەرژمێری لە کەرکووک دەکرێت و گرنگە پارتی و یەکێتی یەکڕیزبن.

 

ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی ئاماژە بەوە دەکات، دیاریکردنی بەربژێرەکانی حیزبەکەی بۆ کابینەی نوێ لەماوەی 48 کاژێردا سەلماندی یەکێتی کێشەی ناوخۆیی نییە و دەتوانێ بە کۆدەنگی بڕیاربدات.

ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی

زۆرترین بینراو