(٧) میوەی دەوڵەمەند بە ئاسن .. کەمخوێنی لە ئافرەتاندا زیاترە

هەواڵی / 9/7/2019 586 جار بینراوە

(٧) میوەی دەوڵەمەند بە ئاسن .. کەمخوێنی لە ئافرەتاندا زیاترە

د.هەرێم که‌ریم ئه‌حمه‌د
IDA & best 7 fruits

↩ کەمخوێنی مامناوەندی ئاسن نەخۆشیەکی بەربڵاوەو بە نیزیکەیی ٦١٠ ملێون کەس گیرۆدەی بوون لەسەرتاسەری جیھاندا کە دەکاتە ٨.٨٪‏ دانیشتوان سەرزەوی ، بەگشتی لە ئافرەتاندا زیاترە بەراورد بە پیاوان بەجۆرێک بڕی ئاسنی مخزون لە ئافرەتاندا ٢.٥ گم و لە پیاواندا ٣.٥ گم ە .

↩ ئاسن بە بڕی جیاواز لە زۆربەی میوە و سەوزەکاندا ھەیە سەڕەرای ڤیتامینەکانی تر بەتایبەت ڤیتامین سی کەیاریدەی مژینی ئاسن دەدات لە ڕیخۆڵەکاندا.
ئەم ٧ میوەیەش سەرچاوەیەکی باشی مادەی ئاسنن »»»

١-خورما:
میوەیەكی شیرینە و پڕە لەوزە و بەها خۆراكیەكان، هەر ٢٥٠ گم بڕی ٣ مگم ئاسنی تێدایە.
٢-قەیسی:
بە وشك كراوی یان تەڕی دەوڵەمەندە بە پڕۆتین و كاربۆهایدرات و ڤیتامین ئەی سەرەڕای مادەی ئاسن و كانزاكانی تر.
٣- هەنجیر :
دەتوانرێت بە تەڕێ یان وشكراوی بخورێت زۆر بەسودە بۆ كەمی ئاسن.
٤-مێوژ:
دەوڵەمەندە بە گلوكۆز و ئاسن، هەر كوپێك مێوژ بڕی ١.٦ ملگم ئاسنی تێدایە.
٥- لەتكە تەماتە: 🍅
لە ئێستادا باوی نەماوە هەرچەند كارێكی ئاسانە دەكرێت لە ماڵاندا بكرێت، هەر كوپێك بڕی ٩.١ مگم ئاسنی تێدایە.
٦- قۆخ : 🍑
بە وشكراوی بەسود ترە ،خواردنی ١٠٠ گم لە قۆخی وشكراو یان هەڵوژە لە ٩% پێویستی لەش بۆ ئاسن دابین دەكات.
٧-دەنكە هەنار :
بەسودە بۆ زۆربەی نەخۆشیەكانی خۆێن و كەمی ئاسن، دەكرێت لەگەڵ زەڵاتە یان بە شەربەتی فرێش بخورێت .

د.هەرێم که‌ریم ئه‌حمه‌د
پسپۆری نەخۆشیەکانی هەناوی و دڵ و شەکرە

زۆرترین بینراو