بەردی زراو چییه‌؟ نیشانەکانی و چارەسەرییه‌كه‌ی بزانه‌

هەواڵی / 9/7/2019 618 جار بینراوە

دووجۆری سەرەکی بەردی زراو هەیه‌
بەردی زراو چییه‌؟ نیشانەکانی و چارەسەرییه‌كه‌ی بزانه‌

شه‌ن پرێس:

بەردی زراو (Gallblader stones)
*ئامادەکردنی :شاخەوان ئیسماعیل
٭ زراو توورەکەیەکی بچووکەو ئەکەوێتە بەشی ڕاستی جەستەوە و لەتەنیشتەژێری جگەردایە،
بەردی زراو بەهۆی ڕەقبوونی بەشێک لەو دەردراوە کیمیایانەی لەزراوەوە دەر ئەدرێن دروست ئەبێت و ئەبنە بەردی بچووک یاخود گەورە.

جۆرەکانی بەردی زراو : دووجۆری سەرەکی بەردی زراو هەن کە ئەمانەن

٭cholesterol gallstone بەردی چەوری:
باوترین جۆریەتی و بەهۆی بوونی چەوری زۆرەوە لەزراود دروست ئەبێت...
٭Pigment gallstone بەردی بۆیەیی :
ئەمیان بەهۆی زۆربوونی دەردراوی bilirubin کە دەر ئەدرێت لەزراودا،و بەزۆری لای کەسانی تووشبوو بە نەخۆشی جگەر و خوێن و هەوکردن هەیە.

نیشانەکان :
بەشێوەیەکی باو بەردی زراو هیچ نیشانەیەکی نیە ،بەڵام لەئەگەری داخرانی ڕێڕەوەی زراو و هەوکردنی ئەبێتە هۆی ئازارێکی زۆر لەبەشی ڕاستی جەستەداو لەژێر پەراسووەکانداو ئەگوازرێتەوە بۆ بەشی سەرەوەی شان و پشت بەلای ڕاستدا،
نیشانە زۆر باوەکانیتری بەردی زراو ئەمانەن :ئازاری پشت لەنێوان شانەکان و پشتدا،ئازاری باڵی ڕاست، هێڵنجدان،ڕشانەوە، ئارەقکردنەوە، ناڕەحەتی و جێ بەخۆ نەگرتن...

دەستنیشانکردنی بوونی بەردی زراو:

٭ سۆنار ٭ x- ray(ئەشیعە) ٭ پشکنینی خوێن و بوونی هەوکردن، دەرکەوتنی نیشانەکانی زەردووی ٭ بەڕێکەوت لەڕێگەی پشکنینی ترەوە، cholangiography ,HIDA SCAN، CTscan,

چارەسەرەکان :
بەردی زراو ئەگەر گەورە نەبێت و جۆگەی زراو دانەخات ، بەگشتی کێشە دروست ناکات، بەڵام ئەگەر گەورە بێت و ئازار و داخران دروست بکات پێویستی بەچارەسەر هەیە...
چارەسەر بە نەشتەرگەری (cholecystectomy لەڕێگەی نەشتەرگەری کراوەوە ، Endoscopic retrograde cholangiopancreatolography لەڕێگەی نازۆر و ناوبینەوە، )
بەکارهێنانی دەرمانی ( Ursodeoxycholic acid ) بۆ توانەوەی بەشێک لەو بەردانەی لەچەوری دروست ئەبن بەکاردێت....

*سەرچاوە :Medical news today _webmed

زۆرترین بینراو