عه‌بدولمه‌هدی به‌ڵێنیداوه‌ موچەی فه‌رمانبه‌رانی‌ هەرێم تێكه‌ڵی‌ كێشه‌كان نه‌كات

هەواڵی / 9/7/2019 173 جار بینراوە

کار بۆ شەفافکردنی کەرتی نەوت بکەن
په‌رله‌مانتارێك: عه‌بدولمه‌هدی به‌ڵێنیداوه‌ موچەی فه‌رمانبه‌رانی‌ هەرێم تێكه‌ڵی‌ كێشه‌كان نه‌كات

شه‌ن پرێس:

به‌وته‌ی‌ په‌رله‌مانتارێكی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌په‌رله‌مانی‌ عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی به‌ڵێنیداوه‌ موچەی فه‌رمانبه‌رانی‌ هەرێم تێكه‌ڵی‌ كێشه‌كان ناكات.

كاوه‌ محه‌مه‌د ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌رونكردنه‌وه‌یه‌كدا باس له‌په‌یوه‌ندییه‌كی‌ ته‌له‌فۆنی‌ خۆی‌ ده‌كات له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ عێراق‌و ده‌ڵێت،"پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ (٧/٩) بەڕێز (د.عادل عبدالمهدی) سەرۆکی  بەتەلەفۆن پەیوەندیی بەکاوە محەمەد کردو باسیان لەناوەرۆکی بەیاننامەکەی دوێنێی فراکسیۆنی گۆڕان کرد کە تێیدا دیدی بزووتنەوەکە بۆ کێشەی نەوت‌و غاز لەنێوان هەرێم‌و حکومەتی فیدراڵ خرابووەڕو."

له‌رونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه‌"لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا دوای ئەوەی باسیان لەکێشەکانی بودجەو موچەی هەرێم کرد، پەرلەمانتارەکەی گۆڕان بەناوی فراکسیۆنەوە سوپاسی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی کرد بۆ هەڵوێستی نیشتیمانی‌و بەرپرسیارانەی بەرامبەر بەناردنی پارەی تەرخانکراوی مانگانە بۆ موچەی خەلکی هەرێم‌و تەئکیدی لەوەکردەوە کە پێویستە حکومەتی هەرێم هاوکارێکی جدی حکومەتی فیدرال بێت‌و هەم موچەی خەڵکی هەریم لەکاتی خۆیدا دابەشبکات‌و هەم رۆژانەش بەپێی یاسای بودجەی (٢٠١٩) بڕی (٢٥٠ هەزار) بەرمیل نەوت رادەستی بەغدا بکات".

هاوكات هەردولا کار بۆ چارەسەرکردنی ریشەیی کێشەکان‌و بەدامەزراوەیی‌و شەفافکردنی کەرتی نەوت بکەن.

كاوه‌ محه‌مه‌د ده‌ڵێت، "بەڕێز د.عادل عبدالمهدی باسی لەکێشەو گرفتەکانی بەردەم جێبەجێکردنی یاسای بودجە کردو تەئکیدیکردەوە کە لەسەر هەنگاوەکانی بۆ بەدورخستنی موچەی خەڵکی هەرێم لەکێشەکان بەردەوام دەبێت."

خـێـزان

ئه‌و ڕه‌فتارانه‌ی پیاوان كه‌ ئافره‌تان حه‌زی‌ پێناكه‌ن .

پیاوان به‌ ووریاییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ بكه‌ن

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

زۆرترین بینراو