وردەکاریی شەڕەکەی پەرلەمانی عێراق بڵاوکرایەوە .. نەتوانرا دەستکاری پشکی ھەرێم لە بودجە بکرێ

هەواڵی / 8/7/2019 357 جار بینراوە

لەکاردانەوەی رادەستکردنی نەوت بە حکومەتی عیراق
وردەکاریی شەڕەکەی پەرلەمانی عێراق بڵاوکرایەوە .. نەتوانرا دەستکاری پشکی ھەرێم لە بودجە بکرێ

شه‌ن پرێس:
لەکاردانەوەی رەوانەکردنی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم بەبێ رادەستکردنی نەوت بە حکومەتی عیراق، پەرلەمانتارێکی شیعە ھێرشدەکاتە سەر سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و بەو ھۆیەشەوە شەڕو ئاڵۆزی دروستدەبێت، ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانیش وردەکاریی شەڕو ئاڵۆزییەکان بڵاودەکاتەوەو ڕاشیدەگەیەنێت: نەتوانرا دەستکاری پشکی ھەرێم لە بودجە بکرێت.

حەسەن ئاڵی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، به‌سی ئێن ئێنی ڕاگەیاند: لەدانیشتنی رۆژی دووشه‌مه‌ 8/7/2019 ئەنجومەنی نوێنەراندا، لەکاتی دەنگدان بە بڕگەیەکی بودجەی گشتی حکومەتی فیدراڵ، یوسف کلابی پەرلەمانتاری کوتلەی نەسڕ-ی سەر بە باڵی حەیدەر عەبادی، کێشەو ئاڵۆزی دروستکرد سەبارەت بەبەشە بودجەو موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم.

وتیشی:" ئەو پەرلەمانتارە کۆمەڵێک قسەی کردو لەلایەن سەرۆکی پەرلەمانیشەوە وەڵامدرایەوە کە بۆناردنی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم ڕێکەوتن لەنێوان ھەردوو حکومەتی ھەرێم و فیدراڵی ھەیەو لەسەر دەروازە سنورییەکانیش ڕێککەوتن ھەیەو پێویست ناکات ھیچ پەرلەمانتارێک گفتوگۆ لەسەر ئەو بابەتە بکات".

سەبارەت بەپەسەندکردنی ھەمواری یاسای بودجەی گشتی، حەسەن ئاڵی ئاشکرایکرد: باسی بودجەی گشتی عیراق بەھەرێمی کوردستانیشەوە دەکات کە بۆ ئەمساڵ داھات چەندەو خەرجیی وەزارەتەکانیش چەندە، بەتێکڕا باس لەزەرەرو زیانەکانیش دەکات.

ئەو پەرلەمانتارەی عیراق جەختیشیکردەوە، "بەشێک لەمادەکانی یاسای بودجەی گشتی ھەموارکرایەوە، بەڵام بەھیچ جۆرێک دەستکاری پشکی ھەرێم لەموچەی فەرمانبەران نەکرا".

خـێـزان

ئه‌و ڕه‌فتارانه‌ی پیاوان كه‌ ئافره‌تان حه‌زی‌ پێناكه‌ن .

پیاوان به‌ ووریاییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ بكه‌ن

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

زۆرترین بینراو