#مەسرور بارزانی .. متمانه‌دان به‌كابینه‌ی نۆیه‌م #ئاشتی هه‌ورامی له‌بری لێپرسینه‌وه‌ پۆستێكی..

سپێناخ یارمەتی بەهێزبوونی ماسولکەکان دەدات .

هەواڵی / 8/7/2019 107 جار بینراوە

سپێناخ یارمەتی بەهێزبوونی ماسولکەکان دەدات .

شه‌ن پرێس :
پزیشکانی ئەڵمانی زانکۆی فری دەڵێن سپێناخ یارمەتیدەرە لە بەهێزکردنی ماسولکەکانی جەستە.

پزیشکانی زانکۆی فری لە بەرلین، لە نوێترین توێژینەوەیاندا پەیوەندییان دۆزیوەتەوە، لەنێوان خواردنی سپێناخ لەلایەک و بەهێزبوونی ماسولکەکان لەلایەکی دی.

د. ماریا پار، پرۆفیسۆری دەرمانە کیمیاییەکان لە زانکۆ ئەڵمانییەکە و سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: سپێناخ بەهۆی ئەوەی بە ماددەی (ئێکدیستیرۆید) دەوڵەمەندە کە ئەمەش جۆرێکی تایبەتی ستیرۆیدە، بۆیە یارمەتی بەهێزبوونی ماسولکەکانی جەستە دەدات.

سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە روونیشیدەکاتەوە، ئەم کاریگەرییەی سپێناخ بەتایبەت لەو کەسانە بەسوودە کە وەرزشدەکەن و دەیانەوێت ماسولکەکانیان گەورە بکەن.

لە توێژینەوەکانی پێشوتریش دەرکەوتووە، سپێناخ مەترسیی تووشبوون بە شەکرە، شێرپەنجە و رەبۆ کەمدەکاتەوە. هەروەها بە ئاسن دەوڵەمەندە و رێگە لە کەمخوێنی پەیوەست بە ئاسنیش دەگرێت.

توێژینەوەکە لە جۆرناڵی (Archives of Toxicology) بڵاوکراوەتەوە.

زۆرترین بینراو