شەش ئامۆژگاریی ژیانت خۆشتر دەکات .

هەواڵی / 8/7/2019 621 جار بینراوە

شەش ئامۆژگاریی ژیانت خۆشتر دەکات .

شه‌ن پرێس :
ئێمە ھەمیشە ھەمان ھەڵە دووبارە دەکەینەوە لە ژیانماندا، ھەمیشە دەکەوینە داوی ئەو وانەیەی کە فێری نەبووین ، ئەو وانەیەی کە ژیان دەیەوێت لە ھەڵەکانمانەوە فێرمان بکات.

١- بەرپرسیارێتی بگرە ئەستۆ

ئێمە خۆمان بەرپرسیارین لە ھەرشتێک کە ڕودەدات لە ژیانماندا، دەبێت وازبێنین لە لۆمە کردنی کەسانی دیکە کاتێک ھەڵەیەک ئەنجام دەدەن ، وە دەبێت بە بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە لەگەڵ ژیانی خۆماندا بکەین، چونکە ھەست بە بەرپرسیارێتیکردن کلیلی سەرکەوتن و خۆشبەختییە.

٢- دڵی کەسە نزیکەکانت ڕابگرە

سروشتی مرۆڤ بەردەوام لە گۆڕاندایە، ئەمە ڕاستییەکە دەبێت ھەمووان بیزانین، ئەگەر نا ئەوا ناتوانین دڵی یەکتری ڕابگرین و پێکەوە بژین، وە ئێمە ناتوانین بە ئاسانی سروشت و حەزی مرۆڤەکانی دیکە بەجۆرێک بگۆڕین کە بگونجێت لەگەڵ سروشت و حەزەکانماندا، بۆیە دەبێت ھەروەک خۆیان قبولیانبکەین و لەگەڵیاندا بژین و دڵی یەکتری ڕابگرین.

٣- بەھێزبە

لە ژیانماندا چەندین کەس ھەن کە پێویستیان بە ئێمەیە، ئێمە وەک ھیوایەک دەبینن لە ژیانی خۆیاندا، بۆیە دەبێت ئێمە بەھێز و خۆڕاگربین، کاتێک داوای یارمەتیمان لێدەکەن بۆکارێک لەگەڵیاندابین، وە کاتێکیش داوای یارمەتیمان لێدەکەن کە لە بارودۆخێکی دەروونی خراپدان ھەر لەگەڵیاندابین.

٤- بیر لە ئەنجامی ھەڵەکانت بکەوە

کاتێک کە خەریکە ھەڵەیەک ئەنجام دەدەیت یاخود دڵی کەسێک دەشکێنیت و زویری دەکەیت ھەمیشە بیر لە ئەنجامەکەی بکەوەوە و لەخۆت بپرسە ئایا دوای ئەوەی ئەم کارە ھەڵەیەم کرد، ھەموو شتێک وەکو جاران دەمێنێتەوە؟ ئایا ئەو کەسەی دڵی دەشکێنم وەکو جاران خۆشی دەوێم؟

٥- مافی ھەموو کەسێک بپارێزە بێ جیاوازی

یەکێک لەو شتانەی کە وات لێ دەکات بە ھەموو بوونتەوە ھەست بە ژیان بکەیت ئەوەیە "کاتێک یەکێک ڕزگار دەکەیت کە خەریکە مافی دەخورێت” ھەموو ئەو شتە باشانەی کە ئەنجامی دەدەیت لە ژیانتدا وات لێدەکەن لە ناختدا ھەست بە ئاسودەيی بکەیت، وە ھەست بەوە بکەیت کە تۆ چەند کەسێکی باش و میھرەبانیت.

٦- ژیانت دوامەخە بۆ دواتر

ئێمە وادەزانین بۆ ھەتا ھەتایە دەژین، زۆربەی شتە گرنگەکانی ژیانمان دوادەخەین بۆ کاتێکی تر کە لە ڕاستیدا ھەرگیز ئەو کاتەش نایەت ھەر شتێک کە خۆت حەزت پێی ھەیە یاخود ھەر شتێک کە دەزانیت ژیانی تۆ دەگۆڕێت ئەنجامی بدە و دوای مەخە، ھەموو ئەو شتانە ئەنجام بدە کە دەزانیت خۆشبەختی دێنێت بۆ ژیانت.


زۆرترین بینراو