#مەسرور بارزانی .. متمانه‌دان به‌كابینه‌ی نۆیه‌م #ئاشتی هه‌ورامی له‌بری لێپرسینه‌وه‌ پۆستێكی..

زیـانـه‌كـانـی‌ دره‌نـگ خـه‌وتـن

هەواڵی / 7/7/2019 303 جار بینراوە

زیـانـه‌كـانـی‌ دره‌نـگ خـه‌وتـن

شه‌ن پرێس:
 پزیشكان و پسپۆڕانی‌ ده‌روونی‌ ده‌ڵێن كه‌ پێویسته‌ مرۆڤه‌كان لانی‌ كه‌م ڕۆژانه‌ (8) كاتژمێر بنوون و پشوو به‌ مێشك و ده‌روونیان بده‌ن و هه‌ركات خه‌ویان هات بنوون, به‌تایبه‌تی‌ شه‌وانه‌ و خه‌وتنیان دوانه‌خه‌ن, چونكه‌ ئه‌وه‌ كاریگه‌ریی خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر باری‌ ده‌روونی‌ و جه‌سته‌شیان.
ئه‌مانه‌ی‌ لای‌ خـواره‌وه‌ش چه‌ندین زیان و كێشه‌ن كه‌ كه‌م خه‌وی‌ و بێخه‌وی‌ به‌جه‌سته‌مانی‌ ده‌گه‌یه‌نێت:


1/ دروستبوونی‌ هیلاكی‌ و سه‌رئێشه‌ی‌ زۆر و به‌رده‌وام.
2/ ده‌بێته‌ هۆی‌ له‌ده‌ستدانی‌ هێز و ووزه‌.
3/ زیان به‌ پێست ده‌گه‌یه‌نێ و ده‌بێته‌ هۆی‌ ده‌ركه‌وتنی‌ ڕه‌شیی‌ ژێر چاوه‌كان.
4/ زیان به‌ توانای‌ مێشك ده‌گه‌یه‌نێت.
5/ ده‌بێته‌ هۆی‌ لاوازبوونی‌ بیركردنه‌وه‌ و ته‌ركیز.
6/ ئه‌گه‌ره‌كانی‌ تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ قۆڵۆن و پڕۆستات و سنگ زیاد ده‌كات.
7/ ده‌بێته‌ هۆی‌ ووشكبوونه‌وه‌ و هه‌ستیاریی‌ چاو.
8/ به‌رگریی جه‌سته‌ كه‌مده‌كاته‌وه‌.
9/ زیانی‌ زۆر به‌دڵ ده‌گه‌یه‌نێ‌ و ئه‌گه‌ره‌كانی‌ تووشبوون به‌ جه‌ڵته‌ی‌ دڵ زیاد ده‌كات.
10/ ده‌بێته‌ هۆی‌ توڕه‌بوون و بێتاقه‌تیی‌ به‌رده‌وام.


زۆرترین بینراو