قه‌ره‌یڵان: پارتی‌ زانیاری‌ هه‌واڵگری‌ ده‌داته‌ میتی‌ توركیا

هەواڵی / 7/7/2019 455 جار بینراوە

قه‌ره‌یڵان: پارتی‌ زانیاری‌ هه‌واڵگری‌ ده‌داته‌ میتی‌ توركیا

شه‌ن پرێس:
له‌میانه‌ی‌ چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ ئیزگه‌یه‌كی‌ په‌كه‌كه‌ (موڕاد قه‌ره‌یڵان)ی‌ فه‌رمانده‌ی‌ هێزه‌كانی‌ پاراستنی‌ گه‌ل ڕایگه‌یاند كه‌ به‌هۆی‌ ئه‌و زانیاریه‌ هه‌واڵگرییانه‌ی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان ده‌یدات به‌ میتی‌ توركیا, ڕۆڵه‌ی‌ كورد ده‌كوژرێن.
قه‌ره‌یڵان به‌یاننامه‌كه‌ی‌ پارتیشی به‌ جێی‌ شه‌رمه‌زاری‌ وه‌سفكرد, كه‌ له‌دوای‌ بۆردومانه‌كه‌ی‌ ناوچه‌ی‌ كورته‌ك, به‌ ناوی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كودرستانه‌وه‌ بڵاوكرایه‌وه‌.
ناوبراو باسیشی له‌وه‌ كرد كه‌ به‌هۆی‌ ئه‌و زانیاریه‌ هه‌واڵگرییانه‌ی‌ پارتی‌ ده‌یاندات به‌ میتی‌ توركیا ڕۆڵه‌ی‌ كورد ده‌كوژرێن و ئه‌و سیاسه‌ته‌ی‌ پارتی‌ هیچ خزمه‌تێك به‌ گه‌لی‌ كورد ناكات و پێویسته‌ پارتی‌ به‌ سیاسه‌ته‌كانیدا بچێته‌وه‌, چونكه‌ ئه‌و كاره‌ی‌ هه‌ڵه‌یه‌كی‌ زۆر گه‌وره‌یه‌.
قه‌ره‌یڵان نیگه‌رانیی‌ توندی‌ خۆیشی له‌ سیاسه‌ته‌كانی‌ پارتی‌ و به‌ناو حكومه‌تی‌ هه‌رێمه‌وه‌ ده‌ربڕی و به‌ (شه‌رمه‌زارییه‌كی‌ گه‌وره‌)ی‌ وه‌سفكرد و ووتی‌ كه‌ حكومه‌تی‌ عێراق ده‌ڵێت ئه‌و بۆردومانانه‌ سوپای‌ توركیا ئه‌نجامی‌ داون, به‌ڵام پارتی‌ ئێمه‌ی‌ كوردی‌ پێ تاوانبار ده‌كات !!.




زۆرترین بینراو