حکومەتی چین منداڵە موسوڵمانەکان لە خێزانەکانیان جیادەکاتەوە

هەواڵی / 7/7/2019 342 جار بینراوە

حکومەتی چین منداڵە موسوڵمانەکان لە خێزانەکانیان جیادەکاتەوە


حکومەتی چین لە ژێر ناونیشانی کەمپی پەروەردەی منداڵانی ئیگوری کە موسوڵمانن لە خێزانەکانیان جیا دەکاتەوە.

بەپێی لێکۆڵینەوەک کە لەلایەن بی بی سی لە سینجان ئەنجامدراوە حکومەتی چین چەندین قوتابخانەی دروست کردووە کە منداڵان لەنێو قوتابخانەکاندا دەنوون و بەو شێوەیەش منداڵەکان لە خێزانەکانیان دوور دەخاتەوە.

ژمارەیەکی زۆر ڕاپۆرت لەگەڵ خێزانی ئەو منداڵانە ئەنجامدراوە و خێزانەکانیان ئاماژە بەوە دەکەن کە منداڵەکانیان ناچار دەکرێن کە لە نێو ئەو کەمپانەدا بمێنەوە. بەڵام دەسەڵاتدارانی چین ئەو بانگەشانە بە درۆ دەخەنەوە و باس لەوە دەکەن کە لەوێدا ئەو منداڵانە فێری زمان دەکرێن و بە مەبەستی پەروەردە بردراونەتە ئەو قوتابخانانە.

بەڵام بی بی سی چەند بەڵگەیەکی لەو بارەیەوە دۆزیووەتەوە کە تیایدا دەری دەخات ئەو کەسانەی کە نوێژ دەکەن و لەچک بەسەریاندا دەدەن و پەیوەندیان بە وڵاتانی موسوڵمانەکانەوە هەیە لەلایەن حکومەتی چینەوە بەهۆی بۆچونەکانیانەوە دەستبەسەر دەکرێن.

 

چەندین قوتابخانەی گەورە کە تیایدا قوتابیان دەمێنەوە لەلایەن حکومەتی چینەوە دروست دەکرێت

چەندین هاوڵاتیانی ئەو سینجار بەرەو تورکیا هەڵهاتون و باس لەوە دەکەن کە گەڕانەوەیان بۆ سینجان مەترسیدارە و دڵنیان لەوەی کە لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە دەستگیر دەکرێن.

هەروەها باس لەوە دەکەن تەنانەت پەیوەندیکردن بە کەسە نزیکەکانیانەوە لە دەرەوەی چینەوە مەترسی بۆ ژیانی ئەوانیش دروست دەکات.

ئەو لێکۆڵینەوەیەی کە لەلایەن ئاژانسی هەواڵی بی بی سییەوە کراوە جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە ئەو منداڵانەی کە لە خێزانەکانیان دوور دەخرێنەوە چ جۆرە مامەڵەیەکیان لەگەڵدا دەکرێت و لە چ شوێنێکدا دەمێنەوە. لەو ڕاپۆرتەدا د.ئەدریان زێنز بەشداری کردووە. ئەم زانایە زانایەکی ئەڵمانیە و لە لێکۆڵینەوەکەدا ڕۆڵێکی گرنگی هەبووە و باسی لەوە کرد کە حکومەتی چین قوتابخانە و شوێنی مانەوەی بۆ ئەو قوتابیانەی کە لە خێزانەکانیان دوور دەخرێنەوە دروست کردووە.

ئەوەی جێگای سەرنجە کە لە پێشودا بەم شێوەیە قوتابخانەی گەورە لە سینجاندا دروست نەدەکرا بەڵام لە ئێشتادا بڕی ١،٢ ملیار دۆلار بۆ دروست کردنی قوتابخانە و شوێنی مانەوە بۆ قوتابیان دروست کردووە.

بەپێی داتا فەرمیەکان ٪٩٠ ئەو منداڵانەی کە لە نێو ئەو کەمپانەدا هەن موسوڵمانی ئوغورون.

لە ساڵی پارەوە هەتا ئێستا لە گوندەکانی دەوروبەرەوە نزیکەی ٢ هەزار منداڵ کۆکراونەتەوە و بەرەو ئەو قوتابخانانە بردراون.

 

حکومەتی چین دەیەوێت ئەم قوتابخانانە جێگای خێزان بۆ ئەو منداڵانە بگرێتەوە

حکومەتی چین بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئەم قوتابخانانە شوێنێکی باشن بۆ منداڵەکان و دەتوانرێت لەوێدا بەشێوەیەکی باش پەروەردە بکرێن بە شێوەیەک کە جێگەی خێزانەکانیان بۆ بگرێتەوە.

لێکۆڵەری ئەڵمانی زەنز لەو بارەیەوە ڕایگەیاند کە ئامانجی قوڵتر لە پشت ئەم بابەتەوە هەیە.

ئەدریان زێنز دەربارەی ئەو قوتابخانانە ڕایگەیاند، ” ئەم پلانە زیاتر کار لەسەر کەمینەکان نێو وڵاتی چین دەکات، دەیانەوێت کەلتوری ئەو کەمینانە بگۆرن زەمینەسازی بۆ ئەو بابەتە دەکەن”.

دەیانەوێت زمانی خۆیان لەبیر منداڵی ئەم کەمینانە ببەنەوە و زمانی چینی فێری منداڵەکان بکەن، ئەگەر بە پێچەوانەی ئەم یاسایانە هەر کارێک بکەن ئەوا سزایان بەسەردا دەسەپێندرێت.

 
‘هیچ قوتابیەکی لەو شێوەیەم نەبینی’

حکومەتی چین ئەو بانگەشانە ڕەت دەکاتەوە کە بیانەوێت ئەم قوتابیانە لە ڕێگەی ئەم قوتابخانانەوە لە خێزانەکانیان داببڕن.

دەسەڵاتدارێکی چینی ڕایگەیاند ئەگەر ئەندامانی خێزانەک هەموویان نێردرابنە ئەو کەمپانە ئەوا بە دڵنیایەوە لە زمانەوانیدا هەمویان کێشەیان هەبووە و بە دڵنیایەوە من ڕووبەڕووی نمونەیەکی لەو شێوەیە نەبومەتەوە.

ئەدریان زێننز لەو بارەیەوە ڕاگەیاند کە منداڵیکی زۆر خراونەتە ئەم قوتابخانانەوە و ئەم بابەتەشمان بە بەڵگەوە لەلایە، چەندین منداڵ هەیە کە خێزانەکانیان یان لە زینداندان یاخود خراونەتە نێو کەمپی فێربونی زمانەوە.

 
ئەم کارەی دەکرێت جینۆسایدێکی کەلتوریە

یەکێک لە دایکانی ئەو منداڵانەی کە لە کەمپە پەروەردەیەکاندان ڕایگەیاند چۆن دەبێت هەموو دونیا بەرامبەر ئەم ستەمەی کە لێمان دەکرێت بە بێدەنگی بمێنەوە.

لە ڕاپۆرتەکەدا کە ئەنجامدراوە باس لەوە کراوە کە ئەم قوتابخانانە خراونەتە ژێر چاودێریەکی وردی ئاسایشەوە.

لە ڕاپۆرتەکەدا باس لەوە کراوە کە سیستەمێک بە دەوری قوتابخانەکاندا بەکاردەهێندرێت کە تەلی کارەبای پێوەیە کە هێزی کارەبایەکە بە بڕی ١٠ ڤۆڵت دیاری دەکرێت، هۆکارەکەشی ئەوەیە کە ڕێگە نەدرێت هیچ قوتابیەک لە قوتابخانەکاندا هەڵبێت. لە هەندێک لە کەمپەکانیشدا ژمارەی ئەو پاسەوانانەی کە پارێزگاری لە قوتابخانەکان دەکەن زۆر لەوە زیاترە کە پێویست دەکات.

ئەدریان زێنز ڕایگەیاند کە لە ساڵی ٢٠١٧ ئەم سیستەمە لە سینجاندا پەیڕەو کراوە، ئامانج لەم پڕۆژەیەش ئەوەیە کە هاوڵاتیە ئیگورەکان لە ڕەچەڵەک و ئاین و کەلتوری خۆیان دوریان بخەنەوە.

زێنز لەو بارەیەوە ڕایگەیاند ئەو بەڵگانەی کە دەستمان کەوتووە دەیسەلمێنن کە ئەمە جینۆسایدێکە بەرامبەر ئەم هاوڵاتیە موسوڵمانە کەمینانە ئەنجام دراوە.

زۆرترین بینراو