#مەسرور بارزانی .. متمانه‌دان به‌كابینه‌ی نۆیه‌م #ئاشتی هه‌ورامی له‌بری لێپرسینه‌وه‌ پۆستێكی..

شه‌کری سپی و شه‌کری ناو میوه‌ جیاوازیان چیه‌؟

هەواڵی / 7/7/2019 256 جار بینراوە

شه‌کری سپی و شه‌کری ناو میوه‌ جیاوازیان چیه‌؟

شه‌ن پرێس :

دکتۆر کامه‌ران رسوڵ ژاژڵه‌یی

ئایا شه‌کری ناو میوه‌ زیانی هه‌یه ؟
ئایا میوه‌ له‌ ناو له‌ش دا ئه‌بێته‌ ژه‌هر؟

زیانه‌کانی شه‌کری سپی زانراون و گه‌لێک زۆرن به‌ڵام هه‌ندێک له‌ هاوڵاتیان ئه‌پرسن ئایا ئه‌و شه‌کره‌ی ناو میوه‌ هه‌مان زیانی هه‌یه‌ بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ و پێویسته‌ له‌ خواردنی میوه‌ دوور که‌ونه‌وه‌؟

سه‌ره‌تا ئه‌و شه‌کره‌ی ناو میوه‌ له‌ مادده‌ی فرکتۆز پێک هاتووه‌ و پاش خواردنی له‌ ڕێگه‌ی جگه‌ره‌وه‌ ئه‌گۆڕێت بۆ مادده‌ی گلوکۆز که‌ وه‌ک سه‌رچاوه‌ی وزه‌ به‌کار ده‌هێنرێت ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی شه‌کری ناو خوێن و ئه‌گه‌ر به‌کار نه‌هێنرا،  ده‌گۆڕێت بۆ چه‌وری و له‌ ناو له‌ش هه‌ڵ ده‌گیرێت.

•به‌ڵام شه‌کری ناو میوه‌ زیانی نیه‌ له‌به‌ر ئه‌م هۆکارانه‌ :
1، کاتێ شه‌کری ناو میوه‌ زیانی هه‌یه‌ که‌ بڕێکی زۆری لێ بخورێت ؛ ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌رێکی زۆر زه‌حمه‌ته‌ چونکه‌ گه‌دده‌ی مرۆڤ جێگه‌ی ئه‌و بڕه‌ زۆره‌ ناگرێت.
2، شه‌کری ناو میوه‌ به‌ بڕێکی که‌م و به‌ هێواشی ده‌چێته‌ جگه‌ر چونکه‌ هه‌رسکردنی میوه‌ پێویستی به‌ کاتێکی زۆر هه‌یه‌ هه‌ر له‌ جوین و قوتدان و قۆناغه‌کانی تری هه‌رسکردن و هه‌ڵمژینی بۆ ناو خوێن.
3، چونکه‌ مرۆڤ هه‌ست به‌ تێری ده‌کات پاش خواردنی میوه‌ ؛ بۆیه‌ ڕێگری ده‌کات له‌ زۆر بوونی کێش و قه‌ڵه‌وی و زیاد بوونی چه‌وری له‌ش.
4، میوه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ئاو و ڕیشاڵ و مادده‌ دژه‌ئۆکسانه‌کان و ڤیتامین و کانزاکان : بۆیه‌ زۆر گرنگن بۆ ته‌ندروستی له‌ش به‌ تایبه‌ت جگه‌ر و پاک کردنه‌وه‌ی له‌ش له‌ مادده‌ ژه‌هراوه‌یه‌کان: بۆیه‌ میوه‌ ناگوڕێت له‌ ناو له‌ش بۆ ژه‌هر وه‌ک هه‌ندێک که‌س بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌که‌ن.

• تێبنی گرنگ :
1، میوه‌ی وشکراو بڕێکی زیاتری وزه‌ی تێدایه‌ ؛ بۆیه‌ پێویسته‌ که‌می لێ بخورێت.
2، شه‌ربه‌تی میوه‌ی ئاماده‌کراو و فرێش بڕێکی وزه‌ی تێدایه‌ ؛ زۆر گرنگه‌ نه‌خورێنه‌وه‌.

له‌م حاڵه‌تانه‌دا نابێت میوه‌ بخورێت :
1، ئه‌و که‌سانه‌ی حه‌ساسیه‌تیان به‌ مادده‌ی فرکتۆز هه‌یه‌ که‌ نیشانه‌ی خۆی هه‌یه‌ و به‌ فه‌حس ده‌رئه‌که‌وێت.
2، له‌ کاتی ڕێجیمی کیتۆجێنک دا.

 

دکتۆر کامه‌ران رسوڵ ژاژڵه‌یی
پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی
ئه‌ندامی پڕۆڤیشناڵی کۆلیژی ئه‌مریکی بۆ زانستی خۆراک

زۆرترین بینراو