كرمێكی دوومەتری بە ھۆی خواردنی گۆشتی بەراز!

هەواڵی / 6/7/2019 369 جار بینراوە

كرمێكی دوومەتری بە ھۆی خواردنی گۆشتی بەراز!

+ یەک کرمی شریتیی دوو مەتری لە ناوسکی ئەم هاووڵاتییە هیندییە دەرهێنرا، ئەزانن پزیشکەکان ئەڵێن هۆکاری دروستبوونی کرمەکە چییە؟! ئەڵێن بەهۆی خواردنی گۆشتی بەرازەوە بووە!

+ لە هیندستان نمونەی تر زۆرن و ساڵی ٢٠١٧ش هاووڵاتییەکی هیندی کرمێکی شریتیی ٢ مەتری لە دەمیەوە دەرهێنرا کە دیسانەوە هۆکاری دروستبوونی خواردنی گۆشتی بەراز بووە!

+ لە مانگی نیسانی ئەمساڵیش کابرایەکی تەمەن ١٨ ساڵ بەهۆی دروستبوونی کرمی شریتی لە مێشکیدا کۆچی دوایی کرد، کە دیسانەوە بەهۆی خواردنی گۆشتی بەرازەوە کرمەکە دروستبووبوو!

ئەوەی خوا و پێغەمبەرمان (صلی اللە علیە وسلم) فەرمانمان پێدەکەن، بەبێ بیرکردنەوە لەپێناو ئێمەی موسڵمان/مرۆڤدایە، بۆیە بە هەنێ کەس بڵێن ئاگایان لە خۆیان بێت و بانگەشەکردن بۆ گۆشتی بەراز ڕاگرن و خەڵکی فەرقیر و نەزان تووشی دەرد و بەڵا نەکەن، لەوانەیە فریای عەمەلیات نەکەون و کرمە شریتییەکە بیانکوژێت!

كۆشش رۆسته‌م


زۆرترین بینراو