#مەسرور بارزانی .. متمانه‌دان به‌كابینه‌ی نۆیه‌م #ئاشتی هه‌ورامی له‌بری لێپرسینه‌وه‌ پۆستێكی..

ئایا بانگدان بە كۆمپیوتەر لە مزگەوتەكاندا جائیزە ؟؟؟

هەواڵی / 4/7/2019 211 جار بینراوە

ئایا بانگدان بە كۆمپیوتەر لە مزگەوتەكاندا جائیزە ؟؟؟

وه‌ڵامدانه‌وه‌ی : مامۆستا خلیل أحمد

بانگدان عیبادەتێكی بەرز و بەڕێزە و چەندین فەرمودە هاتوون لە باسی فەزڵ و چاكە و گەورەیی ئەو عیبادەتە وەك حەدیسی أبو هریرە كە ئەڵێ :
"أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال : لو يعلم الناس ما في الاذان والصف الأول ثم لم يجدوا إلا أن يستهموا عليه لاستهموا ولو يعلمون ما في التهجيد لاستبقوا إليه ولو يعلمون مافي العتمة والصبح لاتوهما ولو حبواً" رواه البخاري .


واتە : ئەگەر خەڵكی بیانزانیایە كە بانگ و ڕیزی یەكەمی نوێژ چەند پاراستنی تیایە ئەنجا چار نەبوایە بۆ دەستكەوتنی ئەو خێرە تەنها بە پشك خستن (قرعە) نەبێت ئەوە دەیانكرد ، و ئەگەر بیانزانیایە زوو ڕۆشتن بۆ نوێژی نیوەڕۆ چەند خێر و پاداشتی تیایە ئەوە پێشبڕكێیان دەكرد وە ئەگەر بیانزانیایە نوێژی عیشا و بەیانی چەندێك پاداشتیان هەیە ئەوە بە گاگۆڵكێ بۆیان دەڕۆشتن .


جا دانانی بانگ بەو ئامێرانە دەبێتە هۆكاری لەناودانی ئەو پاداشتەی دانراوە بۆ موسڵمانان كە ئەو حەدیسانە هانیان دەدات بۆی ئەنجا بانگ دانی هەموو موسڵمانان لەیەك كاتدا شتێكی واجب و پێویست نییە ، كە ئەگەر نەكرا موسوڵمان پێی تاوانبارببن ، بەڵكو مەسەلەكە فراوانە و ئەوەندەش قورس نییە لەسەر موسڵمانان لەوانەش هۆكار بۆ ئەم بیرۆكەیە ئەو خشتانەبن كە كاتی نوێژەكانیان تیادا نووسراوە كە زۆربەیان وە زۆر كاتیشیان بۆ نوێژەكان هەڵەیە ، ئەنجا پێشەوایانی مزگەوتەكان دەتوانن بانگ دوابخەن بەمەرجێ موخالەفەی سوننەتی تیادا نەبێت وە لە بەر بەرژەوەندییەكی شەرعی بێت وەك ئەوەی لە ماڵی خوادا لەڕەمەزاندا نوێژی عیشا دوو سەعات دوای مەغریب بانگی بۆ دەدرێت .

زۆرترین بینراو