#مەسرور بارزانی .. متمانه‌دان به‌كابینه‌ی نۆیه‌م #ئاشتی هه‌ورامی له‌بری لێپرسینه‌وه‌ پۆستێكی..

پرسیار : ئايا نینۆك درێژكردن حەرامە؟

هەواڵی / 4/7/2019 297 جار بینراوە

پرسیار : ئايا نینۆك درێژكردن حەرامە؟

وه‌ڵامدانه‌وه‌ی : مامۆستا خه‌لیل ئه‌حمه‌د

شه‌ن پرێس :
نینۆك كردن و پاكڕاگرتنی نینۆكەكان یەكێكە لە دروشمەكانی پێغەمبەران و دروشمی موسڵمانان ، وەك لە فەرموودەی أبو هریرە دا هاتووە پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم فەرموویەتی : "خمس من الفطرة : الاستحداد والختان وقص الشارب ونتف الإبط وتقليم الأظفار" رواه الجماعة .
واتە : پێنج شت لە فیترەت و ئیمانن :
1-خۆ قەدەغە كردنی ئەو ژنەی مێردەكەی دەمرێت تاماوەی تەواو بوونی (عدّە) .
2- خەتەنەكردن .
3- سمێڵ كردن .
4- هەڵكەندنی مووی بن باڵ .
5- نینۆك كردن .

جا درێژ كردنەوەی نینۆك كارێكی پیس و حەرامە و پێچەوانەی ئەو فیترەتەیە كە مرۆڤی لەسەر دروستكراوە و فەرمانی پێ كراوە ، لەوەش خراپتر ئێستا كەسانی خراپ و تاوانبار و عاشق و خنكاو لە ناو دەریای بێ بنی شەیدا بوون و بێ هۆشیدا ئەو كارە ئەنجام دەدەن تاوەكو بووەتە هۆی ناسینەوەی ئەو كەسانەی ئەوە ڕەفتاریانە بۆیە ، یەكێك لە نیشانەكانی لەدەستدانی ژیری و هۆش و فام لای كەسانی ئارەزووپەرست و عەوداڵانی ڕەگەزی بەرامبەر بەبێ شەرعی ئەوەیە نینۆكت درێژ بكەیت ئەگینا كەسی پاك و بەئیمان و ئازاد كە خۆی نەخستبێتە داوی شەیدابوونەوە پێویستی بەو جۆرە كارانە نییە .



زۆرترین بینراو