ئایا دەست نوێژ لە مێرد دەشكێت؟

هەواڵی / 4/7/2019 994 جار بینراوە

ئایا دەست نوێژ لە مێرد دەشكێت؟

مامۆستا خه‌لیل ئه‌حمه‌د

شه‌ن پرێس :

بسم الله الرحمن الرحیم سوپاس و ستایش بۆ خوای گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانی پێغەمبەری خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكاری ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانی تا رۆژی دوایی.
دەست نوێژ بەدەست لەیەك كەوتن ناشكێت هەرچەندە مەسەلەیەكی خیلافیە لە نێوان زانایاندا بەڵام هیچ حەدیسێكمان نیە كە پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) دەستنوێژی لە خێزانەكانی شكاندبێ ، وەبە پێچەوانەوە فەرموودەمان هەیە لەسەر ئەوەی كە شەونوێژی كردووە دەستی داوە لە پێی دایكە عائیشە كە لە پێشی خەوتبوو هەروەها دایكە عائیشە بۆمان دەگێرێتەوە و دەفەرموێ:
(أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قبّل بعض نسائه ثم ذهب إلى الصلاة ولم يتوضأ) رواه ابن ماجه وحسنه الشيخ الألباني رحمه الله .
واتە : پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم ماچی یەكێ لە خێزانەكانی كردووە پاشان ڕۆشتوە بۆ نوێژ و دەستنوێژی نەگرتووەتەوە .



زۆرترین بینراو