#مەسرور بارزانی .. متمانه‌دان به‌كابینه‌ی نۆیه‌م #ئاشتی هه‌ورامی له‌بری لێپرسینه‌وه‌ پۆستێكی..

ئایە جائیزە لە رووی شەرعەوە کج داوای ھاو سەرگیری لە کور بکات ؟

هەواڵی / 4/7/2019 500 جار بینراوە

ئایە جائیزە لە رووی شەرعەوە کج داوای ھاو سەرگیری لە کور بکات ؟

مامۆستا مه‌لا حسێن گردەچاڵی .

شه‌ن پرێس :
زۆر خوشکی بەرێزمان ھەیە لە رێگای فەیسبوک و  تەلەفۆنەوە پرسیاری لەو جۆرمان لێ ئەکات
گە کورێکی باش و دیندار لە کۆلێژ یان لە فەرمانگە ...... ھەیە
حەز ئەکەین پرۆسەی ھاوسەرگیری لەگەڵ بکەین ئایە لە رووی شەرعەوە جائیزە ؟
وە ئەگەر جائیزە جۆن ئەو داوایە بکەین ؟
دیارە پرۆسەی ھاوسەرگیری لەسەر بنەمای دین و ئەخلاق پێکدەھێنرێت و دروست دەبێت
وە زۆربەی کێشەو گیرو گرفتەکانی ئەمرۆ لە نێوان خێزانەکان روو ئەدات بەھۆی نەبوونی ئەو دوومەرجەیە
بۆیە کور  کاتێ نیەتی پرۆسەی ھاوسەرگیری ھەیە ھەمیشە بەدوای کجێگ ئەگەرێت ئەو دوومەرجە سەرەکیەی تیابێت ،
بۆ کجیش بە ھەمان شێواز کاتێ لەتەمەنێکی دیاری کراودایە جاوەرێ ی کورێکی دیندارو بە رەوشت دەبێت لە دەرگای بدات و پرۆسەی ھاوسەرگیری لەگەل بکات ،
ئەوەی دەمێنێتەوە شێوازی داوا کردنەکەیە کە زیاتر لای کورەوە داوا دەکرێت و کجیش دەبێتە داوا کراو
بێگومان پێجەوانەکەشی جائیزە بەلام بە رێگای تایبەتەوە
ئەگەر سەیری ژیان نامەی پێغەمبەری خوا بکەین لە شێوازی یەکەم پرۆسەی ھاوسەرگیری
بۆمان دەر دەکەوێت کە خاتوو خەدیجەی دایکی ئیمانداران خۆی داوای ھاوسەرگیری لە پێغەمبەر کردوە بەلام راستەوخۆ نەیکردوە
بەلکو لە رێگای ئافرەتێک بوو  بەناوی ( مەیسەرە )
دەکرێت ئەو کەسەی رادەسپێردرێت بۆ ئەو کارە لەسەرەتاوە جەند پرسیارێک بکات
ئایە  ئەو کورە بەنیازی پرۆسەی ھاوسەرگیریە ؟
ئەگەر بە نیازە کەسێکی دیاری کراو ھەیە ھاوسەرگیری لەکەل بکات ؟
وە ئەو کجەی ھاوسەرگیری لەگەڵ ئەکات ج مەرجێکی تیابێت ؟
بێگومان ئەگەر دیاری کراوبێت یان بە نیاز نەبێت  یان مەرجەکانی ئەو داوای ئەکرد لە کجەکە نەبوو بە نمونە وەک بروانامە ئەو کات ئەو باسەی لاناکات ،
بەم جۆرە و بەم رێگەیە دەکرێت و جائیزە ئەو کارە بکرێت
.........................
سەرجاوە:  فتح الباری  ( ٩ / ١٧٥ ) .`




زۆرترین بینراو