#مەسرور بارزانی .. متمانه‌دان به‌كابینه‌ی نۆیه‌م #ئاشتی هه‌ورامی له‌بری لێپرسینه‌وه‌ پۆستێكی..

ئایا ئافره‌ت ئه‌توانێت ته‌جمیلی لوت بكات ؟ ئایا گوناهبار ئه‌بێت ؟

هەواڵی / 4/7/2019 431 جار بینراوە

ئایا ئافره‌ت ئه‌توانێت ته‌جمیلی لوت بكات ؟ ئایا گوناهبار ئه‌بێت ؟

شه‌ن پرێس :
من ئافره‌تێكم ماوه‌ی دوو ساڵه‌ شومكردوه‌ به‌ كوڕێك، كه‌ سوپاس بۆ خودا هه‌ردوكمان موسڵمانین‌و پابه‌ندین به‌ڕێنماییه‌ دینییه‌كانه‌وه‌.
به‌ڵام مێرده‌كه‌م هه‌ر له‌سه‌ره‌تای هاوسه‌گیریمانه‌وه‌ حه‌زی له‌وه‌یه‌ من ته‌جملیی لوت بكه‌م ‌و به‌دڵی ئه‌و نه‌شته‌رگه‌ری بكه‌م، كه‌ وه‌ك خۆی لام  باسیكردوه‌ كه‌ زۆر زۆر حه‌زی به‌شێوازی ئه‌و لوته‌یه‌.
جا نازانم گوناهبار ده‌بم به‌گوێی بكه‌م یان نا، ئه‌و له‌ ژێر ئه‌و ڕێنماییه‌دا داوای لێكردوم كه‌ ده‌ڵێت هه‌موو خۆ جوانكردنێك بۆ مێرد ڕێگه‌ پێدراوه‌، به‌ڵكو ڕێگه‌یه‌كم بۆ بدۆزنه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ڕێزدا.


       
وه‌ڵام:
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌و شێوه‌ جوانكاریه‌ی كه‌ له‌ پرسیاره‌كه‌دا هاتووه‌  ته‌نها له‌چه‌ند حاڵه‌تێكدا دروسته‌، ئه‌ویش وه‌ك ئه‌وه‌ی  كه‌ زه‌روره‌ت و ناچاریی‌ واده‌كات جوانكاریی‌ بۆ ئه‌و شوێنه‌ یان ئه‌و كه‌سه‌ ئه‌نجام بدرێ‌، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌سێك به‌هۆی ڕوداوێكه‌وه‌ یان نه‌خۆشیه‌كه‌وه‌ یه‌كێك له‌ ئه‌ندامه‌كانی له‌شه‌ی له‌ده‌ست بدات، یان تووشی شێوان بێت به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ كه‌سه‌كه‌ له‌كه‌دار بكات،  یان ئه‌ندامێكی له‌شی به‌شێوه‌یه‌ك بێت كه‌ زیان به‌ته‌ندروستی گشتی بگه‌یه‌نێت، یان كه‌سێك هه‌ر له‌ منداڵیه‌وه‌ ئه‌ندامێكی له‌شی كه‌م  یان زیاد بێت و به‌ هۆیه‌وه‌ ناشیرین بێت، وه‌ك بوونی په‌نجه‌یه‌كی‌ زیاده‌ له‌ده‌ست یان له‌قاچ.
ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری له‌م كاتانه‌دا ڕێگه‌ پێدراوه‌ و شه‌رعیه‌ و مرۆڤ ده‌توانێت په‌نای بۆ ببات بۆ لابردنی ئه‌و شێواویه‌ی له‌شی، و به‌ڵگه‌ی ئه‌م كاره‌یش ئه‌و  فه‌رمووده‌یه‌یه‌ كه‌ ده‌گێڕنه‌وه‌: ((أَنَّ عَرْفَجَه‌َ بْنَ أَسْعَدَ قُطعَ أَنْفُهُ يوْمَ الْكُلاَبِ فَاتَّخَذ أَنْفًا مِنْ وَڕقٍ فَأَنْتَنَ عَڵیْهِ فَأَمَرَهُ النَّبِی‌ُّ فَاتَّخَذ أَنْفًا مِنْ ژَهَبٍ)). واته‌: عه‌رفه‌جه‌ی كوڕی ئه‌سعه‌د له‌ ڕۆژی كولابدا لووتی بڕا، وه‌ لو تێكی له‌ زیو دروست كردبوو، پاشتر ئه‌و لووته‌ بۆگه‌نی كرد، وپێغه‌مبه‌ری خودا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فه‌رمانی پێدا كه‌ لووتێك له‌ ئاڵتوون بۆ خۆی دروست بكات. رواه أبو داود وإسناده حسن.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌ستكاری و جوانكارییه‌كه‌ ته‌نها بۆ زیاتر خۆ نواندن و جوانتر كردن و سه‌رنج ڕاكێشانی خه‌ڵكی بێت ئه‌وه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دروست نیه‌ و حه‌رامه‌، عه‌بدوالله ی كوڕی مه‌سعودیش له‌م باره‌یه‌وه‌ ده‌فه‌رمووێت: ((لعَنَ اللَّهُ الْوَاشِمَاتِ وَالْمُسْتَوْشِمَاتِ، وَالنَّامِصَاتِ وَالْمُتَنَمِّصَاتِ، وَالْمُتَفَلِّجَاتِ لِلْحُسْنِ الْمُغَیِّرَاتِ خَلْقَ اللَّهِ، قَاڵ فَبَلغَ ذَلِكَ امْرَأَه‌ً مِنْ بَنِی أَسَدٍ یُقَالُ ڵهَا أُمُّ يعْقُوبَ وَكَانَتْ تَقْرَأُ الْقُرْا‌نَ فَأَتَتْهُ فَقَالتْ مَا حَدِیثٌ بَلغَنِی عَنْكَ أَنَّكَ لعَنْتَ كیت وكیت. فَقَال عَبْدُ اللَّهِ وَمَا لِی لا أَلْعَنُ مَنْ لعَنَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّی‌ اللَّهُ عَلیْهِ وَسَلَّمَ)). رواه البخاری ومسلم. واته‌: خوای په‌روه‌ردگار نه‌فره‌تی له‌و ئافره‌تانه‌ كردوه‌ كه‌ خاڵ ده‌كوتن، وه‌ یان خاڵیان بۆ ده‌كوترێت، وه‌ له‌و ئافره‌تانه‌ی ده‌موو چاو هه‌ڵده‌گرن وه‌ یان ده‌مووچاویان بۆ هه‌ڵده‌گیرێت، وه‌ له‌و ئافره‌تانه‌ی كه‌ ددانه‌كانیان باریك ده‌كنه‌وه‌ و به‌ینیان ده‌كه‌ن، وه‌ ئافرتێكی شاره‌زای قورئان له‌ بنه‌ماڵه‌ی به‌نی ئه‌سه‌د به‌ناوی دایكی یه‌عقوب  كه‌ ئه‌م قسه‌یه‌ی ئیبن مه‌سعوده‌ی پێ گه‌شته‌وه‌، هاته‌ خزمه‌تی و پێی ووت: بیستومه‌ نه‌فره‌تت له‌ فڵان و فڵان و كردوه‌، ئه‌ویش له‌ وه‌ڵامدا فه‌رمووی: جا چۆن نه‌فه‌رت له‌ كه‌سێك ناكه‌م كه‌ پێغه‌مبه‌ری خودا نه‌فره‌تی لێ كردوه‌.
جا ئه‌گه‌ر به‌ وودری سه‌رنجی بڕگه‌ی :( وَالْمُتَفَلِّجَاتِ لِلْحُسْنِ الْمُغَیِّرَاتِ خَلْقَ اللَّهِ)). بده‌ین بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ هه‌موو ده‌ستكاریه‌كی ئه‌ندامه‌كانی له‌ش ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست پێی زیاتر جوانكردن و سه‌رنج ڕاكێشانی خه‌ڵك بێت، ئه‌وه‌ حه‌رامه‌ و خاوه‌نه‌كه‌ی به‌ر نه‌فره‌تی خوا و پێغه‌مبه‌ر ده‌كه‌وێت.
جا ئه‌گه‌رلووتی جه‌نابت ناڕێكیه‌كی وای تێدایه‌ كه‌ له‌ شێوه‌ی  سروشتی‌ خۆی‌ ده‌رچوو بێت، یا خود ئێسكی‌ زیاده‌ی تیدا دروست بووه‌ و ڕێگه‌ی هه‌ناسه‌دانی‌ ناڕه‌حه‌ت كردوویت، ئه‌وه‌ بۆت هه‌یه‌ ده‌ستكاری بكه‌یت.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی مێرده‌كه‌ت ته‌نها جوانكاریه‌ و هیچی تر، ئه‌وه‌ به‌و داوایه‌ی گوناهبار ده‌بێت و تۆیش بۆت نیه‌ به‌قسه‌ی بكه‌یت، ئه‌گه‌ر به‌گوێی بكه‌یت هه‌ردووكتان به‌ر نه‌فرینی خوای گه‌وره‌ ده‌كه‌ن.
خوای گه‌وره‌ش زاناتره‌.
وه‌ڵامدانه‌وه‌ی : لیژنه‌یه‌كی پسپۆڕی شه‌رعی



زۆرترین بینراو