یەک وشە لە ئینتەرنێت هۆکاری موسڵمانبوونی ئافره‌تێكی سویدییە .

هەواڵی / 4/7/2019 517 جار بینراوە

یەک وشە لە ئینتەرنێت هۆکاری موسڵمانبوونی ئافره‌تێكی سویدییە .

شه‌ن پرێس :
خاتوو لینا سویدییە و ساڵی ٢٠٠٦ موسڵمان بووە، لینا هەوڵیداوە بیسەلمێنێت کە قورئان هەڵەیە، بەڵام سەرەنجام بەوە گەیشت کە پێی گەیشت 🙂
ئەڵێ هەمیشە بەدوای مانای ژیاندا گەڕاوم، چونکە پێموانەبووە کە ژیان تەنیا بریتیبێت لە خواردن و خواردنەوە.
ئەڵێ شەوێک لە ئینتەرنێتەوە وەک هەمیشە قسەم لەگەڵ خەڵکی دەکرد، باسی ئەوەش ئەکات کە قسەی لەگەڵ هەموو کەسێک و لەسەر هەموو بابەتێک کردووە، گەنجێکیش ئەو شەوە پێیوتووە بڕۆ لەبارەی مرۆڤەوە لە قورئاندا بخوێنەرەوە (واتە بۆ تێگەیشتن لە مرۆڤ قورئان بخوێنەرەوە).
دواتریش لینا وەک خۆی باسیدەکات وتوویەتی، "ئەو گەمژەیە کێیە کە بە من بڵێ بچۆ قورئان بخوێنەرەوە؟!" قسەی گەنجەکە وای لە لینا کرد قورئان بخوێنێتەوە و ئێستاش لە سوید بانگخوازە 🙂
با ئاگاداری قسە و وێژەکانمان بین! کاری زۆرینەی موسڵمانان لەوە گەورەترە کە بیریلێدەکاتەوە و خەریکیەتی!

س: كۆشش ڕۆسته‌م

زۆرترین بینراو