ماست چۆن مەترسیی شێرپەنجەی کۆڵۆن کەمدەکاتەوە؟

هەواڵی / 4/7/2019 343 جار بینراوە

ماست چۆن مەترسیی شێرپەنجەی کۆڵۆن کەمدەکاتەوە؟


پسپۆڕانی خۆراک لە زانکۆی هارڤارد رایدەگەیێنن ماست بەهۆی دەوڵەمەندی بە دژە ئۆکسێنەکان ئەگەری سەرهەڵدانی خانە شێرپەنجەییەکانی کۆڵۆن کەمدەکاتەوە.

لە توێژینەوەیەکی نوێدا پزیشکانی پسپۆڕی خۆراک لە زانکۆ ئەمریکییەکە، بۆماوەی چوار ساڵ بەدواداچوونیان بۆ 55 هەزار خانم و 32 هەزار پیاو کردووە و پەیوەندییان دۆزیوەتەوە لەنێوان خواردنی ماست لەلایەک و کەمبوونەوەی مەترسی سەرهەڵدانی شێرپەنجەی کۆڵۆن لە پیاواندا.


د. زیۆبینگ ژینگ، پسپۆڕی خۆراک و سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: ماست بە دوو جۆر پرۆبایۆتیک دەوڵەمەندە، ئەمەش کۆڵۆن لە دژی ماددە تووشکەرەکانی شێرپەنجە دەپارێزێت ئەم کاریگەرییەش زیاتر لەنێو پیاوان بەدیدەکرێت.


پسپۆرەکەی خۆراک روونیشیدەکاتەوە ئەو پیاوانەی هەفتانە دووجار یان زیاتر ماست دەخۆن مەترسیی تووشبوونیان بە شێرپەنجەی کۆڵۆن %26 کەمتردەبێتەوە بەبەراورد بەوانەی نایخۆن

زۆرترین بینراو