#مەسرور بارزانی .. متمانه‌دان به‌كابینه‌ی نۆیه‌م #ئاشتی هه‌ورامی له‌بری لێپرسینه‌وه‌ پۆستێكی..

ماڵى تاڵه‌بانى پڕۆژه‌یه‌ك بۆ كۆنگره‌ى یەکێتی ئاماده‌ ده‌كه‌ن‌ و كۆسره‌تیش پۆستی لانامێنێت

هەواڵی / 23/6/2019 1761 جار بینراوە

ماڵى تاڵه‌بانى پڕۆژه‌یه‌ك بۆ كۆنگره‌ى یەکێتی ئاماده‌ ده‌كه‌ن‌ و كۆسره‌تیش پۆستی لانامێنێت

شه‌ن پرێس : پەیسەر
به‌پێى پڕۆژه‌یه‌كى ماڵى تاڵه‌بانى بۆ كۆنگره‌ى چواره‌مى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان، حزبه‌كه‌ سیسته‌مى هاوسه‌رۆكى په‌یڕه‌وده‌كات و كۆسره‌ت ره‌سوڵیش پۆستى له‌نێو یه‌كێتى نامێنێت، به‌ڵام یه‌كێك له‌ كوڕه‌كانى ده‌بێته‌ ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی په‌یسه‌رپرێس له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه‌ ده‌ستیكه‌وتووه‌، ماڵی تاڵه‌بانی نه‌خشه‌رێگای به‌ستنی كۆنگره‌ی یه‌كێتی-یان ته‌واوكردووه‌، به‌پێی نه‌خشه‌رێگاكه‌ش كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی پۆستى لانامێنێت، له‌ به‌رامبه‌ردا به‌رهه‌م ساڵح و بافڵ تاڵه‌بانی ده‌بنه‌ هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی، به‌وجۆره‌ش یه‌كێتی سكرتێری نابێت.

هه‌ربه‌پێى زانیارییه‌كان، شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، لاهور شێخ جه‌نگی و شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سوڵ، ده‌بنه‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی، هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د خۆی كاندید ناكاته‌وه‌، سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌ڵێت زۆرینه‌ی سه‌ركرده‌كانی ئێستای یه‌كێتی دوورده‌خرێنه‌وه‌، هیچ پێگه‌یه‌كی ئه‌وتۆیان له‌كۆنگره‌ به‌دواوه‌ نامێنێت. به‌شێكیان وه‌ك راوێژكاری حزب و به‌شه‌كه‌ی تریش به‌ته‌واوه‌تی خانه‌نشین ده‌كرێن.

سه‌باره‌ت به‌چاره‌نوسی مه‌لا به‌ختیار سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌ڵێت، مه‌لا به‌ختیار پڕۆژه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌یه‌ بۆ كۆنگره‌ و ئه‌گه‌ر پڕۆژه‌كه‌ی له‌كۆنگره‌ ده‌نگی پێویست نه‌هێنێت، خۆی بڕیاریداوه‌ له‌سیاسه‌ت دووربكه‌وێته‌وه‌ و سه‌رقاڵی نوسین بێت، تائێستاش ماڵی تاڵه‌بانی پڕۆژه‌كه‌یان نه‌بینیوه‌ تا بڕیاری له‌باره‌وه‌ بده‌ن.

ئه‌گه‌ر پڕۆژه‌كه‌ى مه‌لابه‌ختیار ره‌زامه‌ندى ماڵى تاڵه‌بانى به‌ده‌ستنه‌هێنێت، پێناچێت له‌ كۆنگره‌ په‌سه‌ندبكرێت. په‌یسه‌رپرێس زانیویه‌تی مه‌لابه‌ختیار له‌پڕۆژه‌كه‌یدا، داوای شه‌فافیه‌تی داهات و خه‌رجی یه‌كێتی و ده‌ركردنی بڕیارى له‌ئۆرگانه‌كانی حزب كردووه‌.

به‌پێی زانیاریه‌كان پڕۆژه‌كه‌ی ماڵی تاڵه‌بانی، به‌ ئاگاداری ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی دیكه‌ى مه‌كته‌بی سیاسی ئاماده‌كراوه‌ و ناوی لێنراوه‌"پڕۆژه‌ی ته‌وافوقیی بۆ هه‌ستانه‌وه‌ی یه‌كێتی". تائێستا واده‌ى كۆنگره‌ى یه‌كێتى نادیاره‌، ئه‌گه‌رچى زۆرینه‌ى به‌رپرسه‌كانى حزبه‌كه‌ داواى كۆنگره‌ ده‌كه‌ن، و چه‌ند جارێك كاتى كۆنگره‌ى چوار دیاریكراوه‌ به‌ڵام دواخراوه‌.

زۆرترین بینراو