#نێچیرڤان بارزانی #مەسرور بارزانی

گه‌نجه‌ دیكتاتۆره‌كه‌ جه‌نه‌راڵێكی‌ ده‌رخـواردی‌ ماسـیه‌ دڕنده‌كان دا

هەواڵی / 13/6/2019 101 جار بینراوە

گه‌نجه‌ دیكتاتۆره‌كه‌ جه‌نه‌راڵێكی‌ ده‌رخـواردی‌ ماسـیه‌ دڕنده‌كان دا
 
شه‌ن پرێس:
میدیا جیهانیه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ (كیم جۆن ئون)ی‌ سه‌رۆكی‌ كۆریای‌ باكور, كه‌ به‌ گه‌نجه‌ دیكتاتۆره‌كه‌ ناسراوه‌, جه‌نه‌راڵێكی‌ سه‌ربازیی ده‌رخـواردی‌ ماسیه‌ دڕنده‌كان داوه‌ و به‌ر له‌ فڕێدانیشی بۆ ناو حه‌وزی‌ ماسیه‌كان, هه‌ردوو ده‌ستی‌ بڕیوه‌ته‌وه‌.
ڕۆژنامه‌ی‌ (میره‌ر)ی‌ به‌ریتانی و ماڵپه‌ڕی‌ (فۆكس نیوز)ی‌ ئه‌مریكی هه‌واڵه‌كه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌تۆمه‌تی‌ پلانگێڕان و هه‌وڵی‌ كوده‌تاكردن به‌سه‌ریدا, كیم جون ئون ئه‌و جه‌نه‌راڵه‌ی‌ ده‌رخـواردی‌ ماسیه‌ دڕنده‌كان داوه‌ و بۆ ئه‌نجامدانی‌ ئه‌و تاوانه‌ قێزه‌ونه‌ش, ناوبراو سوودی‌ له‌ فلیمێكی‌ ساڵی‌ (1977)ی‌ (جه‌یمس بۆند) بینیوه‌, كه‌ تیایدا كه‌سایه‌تیه‌كان فڕێده‌درێنه‌ ناو حه‌وزی‌ ماسییه‌ دڕنده‌كانه‌وه‌.
به‌پێی‌ زانیاریه‌كان گه‌نجه‌ دیكتاتۆره‌كه‌ ئه‌و ماسییه‌ دڕندانه‌ی‌ له‌ ووڵاتی‌ به‌ڕازیله‌وه‌ هاورده‌ كردووه‌.


زۆرترین بینراو