#نێچیرڤان بارزانی #مەسرور بارزانی

ئه‌مریكا به‌ فه‌رمی‌ سزای‌ به‌سه‌ر توركیادا سه‌پاند

هەواڵی / 13/6/2019 555 جار بینراوە

ئه‌مریكا به‌ فه‌رمی‌ سزای‌ به‌سه‌ر توركیادا سه‌پاند
 
شه‌ن پرێس:
وه‌زاره‌تی‌ به‌رگریی ئه‌مریكا (پنتاگۆن) ڕایگه‌یاند كه‌ به‌فه‌رمی‌ مه‌شق و ڕاهێنانی‌ فڕۆكه‌وانه‌ توركه‌كانی‌ له‌سه‌ر فڕۆكه‌ی‌ جه‌نگیی‌ جۆری‌ (F35) ڕاگرتووه‌.
ئه‌مڕۆ (مایك ئه‌ندرۆز) ووته‌بێژ به‌ناوی‌ وه‌زاره‌تی‌ به‌رگریی ئه‌مریكاوه‌ ڕایگه‌یاند: پنتاگۆن به‌ فه‌رمی‌ مه‌شق و ڕاهێنانی‌ به‌ فڕۆكه‌وانه‌ توركه‌كان له‌سه‌ر فڕۆكه‌ی‌ جه‌نگیی‌ جۆری‌ (F35)ی‌ ئه‌مریكی له‌ بنكه‌ی‌ ئاسمانی‌ (لوك) له‌ ویلایه‌تی‌ (ئه‌ریزۆنا) ڕاگرتووه‌.
ئه‌ندروز ووتیشی: تائێستا هیچ گۆڕانكارییه‌كی‌ سیاسی له‌ هه‌ڵوێسته‌كانی‌ حكومه‌تی‌ توركیا ڕووینه‌داوه‌ ده‌رباره‌ی‌ كڕینی‌ سیسته‌می‌ به‌رگری ئاسمانی‌ مووشه‌كی‌ (S400)ی‌ ڕوسیایی‌, بۆیه‌ ئێمه‌ش به‌ فه‌رمی‌ كۆتاییمان به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ توركیای‌ هاوپه‌یمانمان هێنا له‌ ڕاهێنانی‌ فڕۆكه‌وانه‌كانیان له‌سه‌ر فڕۆكه‌ی‌ (F35).
ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ دوایین لێدوانیدا (ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان)ی‌ سه‌رۆك كۆماری‌ توركیا له‌باره‌ی‌ كڕینی‌ سیستمی‌ به‌رگریی (S400)ی‌ ڕوسیاییه‌وه‌ ڕایگه‌یاند كه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پاشگه‌ز نابنه‌وه‌ و له‌ماوه‌ی‌ دوو هه‌فته‌ی‌ ڕابردووشدا ژماره‌یه‌ك سه‌ربازیان بۆ مه‌شق و ڕاهێنان له‌سه‌ر ئه‌و سیستمه‌ چوونه‌ته‌ ڕوسیا.


زۆرترین بینراو